بەکر کایدو ئازادکرا

بەکر کایدو پاش ١٥ ساڵ لە زیندان ئازادکرا و گوتی: "هەڤاڵەکانمان چاوەڕێی مەزنکردنی تێکۆشانن".

بەکر کایدو ١٥ ساڵ لە زیندان مایەوە

بەکر کایدو لە زیندانی جۆری S ی ماناڤگاتی ئەنتاڵیا زیندانی کرا بوو، ئازاد کرا. کایدو لە ئامەد لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێ کرا. شەشەمین دادگای سزای قورسی ئامەد ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەر کایدو سەپاندبوو، کایدو لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە لە زیندانە، لەو ماوەیەدا لە زیندانەکانی ئامەد و ئەدرنە و باندرمە و دواجاریش لە زیندانی جۆری S ی ماناڤگات مایەوە.

پاش تەواوکردنی سزاکەی کایدو ئازاکرا و هاتە ئامەد، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێ کرا. کایدو گوتی: "لە زیندانەکان بەرخۆدان و تێکۆشان هەیە. باوەڕمان بە سەرکەوتنە. هەڤاڵەکانمان چاوەڕێی مەزنکردنی تێکۆشانن. دەیانەوێت هەرکەس بە پێی توانای خۆی تێکۆشان بکات. پێشێلکارییەکان لە زیندان بەردەوامە. بەڵام مۆراڵی هەڤاڵانمان بەرزە".