لە دهۆک تەقە لە بینای مەڵبەندی یەنەکە کرا
بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەنەكە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكەوە كە لە ئۆتۆمبێلكدا بوون، تەقە لە بینای مەڵبەندی دهۆكی یەنەكە كراوە، داوامان لە پەدەكە كردووە، ڕوونكردنەوەمان پێبدەن.
بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەنەكە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكەوە كە لە ئۆتۆمبێلكدا بوون، تەقە لە بینای مەڵبەندی دهۆكی یەنەكە كراوە، داوامان لە پەدەكە كردووە، ڕوونكردنەوەمان پێبدەن.
جەمال یوسف، بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەنەكە سەبارەت بە هێرشێكی چەكداریی بۆ سەر مەڵبەندەكەیان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە بینای مەڵبەندی دهۆكی یەنەكە كراوە، خۆشبەختانە تەقەكان هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كامێرای چاودێریی لە شوێنەكەدا هەیە و دەردەكەوێت كە كێن ئەو كەسانەی بەو كارە هەستاون و جۆری ئەو ئۆتۆمبێلەکەش دیارە كە تەقەكانیان لێوە كردووە، بۆیە ئێمە ئێستا دەستمان بە لێكۆڵینەوەی خۆمان كردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، داوامان لە لقی پەدەكە لە دهۆك كردووە، كە ڕوونكردنەوەمان پێبدەن لەسەر ئەو كارەی بەرامبەر بە مەڵبەندەكەمان كراوە.
هاوكات باسی لەوەشکردووە: دوێنێ پۆستەری كاندیدەكانی یەنەكە لە سنووری دهۆك دڕێندراون و لێكراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنگرێكی پەدەكە بە ئاشكرا لەناو بازاڕ و شوێنی گشتی بەدەمانچە تەقە دەكات، بۆیە ئەمانە پێویستە ڕێگرییان لێبكرێت.