بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بۆ ئەوەی بتوانن دیدار ئەنجام بدەن، داواکارییان بەرزکردەوە.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاری گشتی کۆماریی بورسایان کرد.

بنەماڵەکان لە رێگەی داواکاری گشتی کۆماریی بورسا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵیان کرد.

پارێزەران هەفتەی دوو جار بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن داواکاری پێشکەس دەکەن. بەڵام داواکارییەکان بە شێوەی سیستماتیک بێوەڵام دەهێڵرێنەوە. هەندێکجار دوای چەند مانگ بە پارێزەران دەوترێت کە سزای دیسپلین بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە و ئەو سزایەش وەک پاساوی رەتکردنەوەی داواکارییەکان نیشان دەدرێت.

دوایین جار لە ١٣ی نیسان سزای قەدەغەی دیدار بەسەر ئۆجالاندا سەپێنرابوو و دوای ئەوەی قەدەغەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا کۆتاییهاتبوو، ئەو قەدەغەیە بە شێوەی ئۆتۆماتیک بۆ شەش مانگ درێژکرابووەوە.

نیگەرانییەکان لەبارەی دۆخی رێبەری گەلی کورد دوای سەردانی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) لە ٢٠-٢٩ی ئەیلول زیاتر بوون.

هـ . ب