بنەماڵەکان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی، بەمەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی داواکاری نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی، بەمەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی داواکاری نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە مەبەستی دیداری ئیمراڵی داواکارییان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بە هەمان خواست داواکارییان پێشکەش کرد.