بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان داوا دەکەن "بەپەلە" سەردانی ئیمراڵی بکەن

بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پاش بوومەلەرزەکەی گەملیک داوایان کرد "بەپەلە" بچنە ئیمراڵی.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار، سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.

عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم، مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی چەتین، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار، سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.

بنەماڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ٤ ی کانوونی یەکەم لە کەناراوەکانی مودانیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە ڕوویداوە، داوادەکەن خزمەکانیان (عەبدوڵا ئۆجالان، یەڵدرم، کۆنار، ئاکتاش) ببینن.

لە داواکارییەکەدا دەڵێن، " لە ڕۆژی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣وە باس لە بوومەلەرزەی مەڕمەڕە کراوە و ئەم ڕەوشە نیگەرانییەکی مەزنی لێ کەوتۆتەوە. دوورگەی ئیمرالیێش لەسەر هێڵی ڕوودانی بوومەلەرزەکەیە. هەم بەهۆی بوومەلەرزەکانی پێشوو، هەم بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕمەڕەوە، بنەماڵەکان دەیانەوێت بەپەلە چاویان بە خزمەکانیان بکەوێت".