لە شاری لیدزی بەریتانیا کوردستانیان و نەتەوە جیاوازەکان لە سەنتەری لیدز گردبونەوەیەکیان رێکخست و یادی ژینا ئەمینیان کردەوە و رژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
چالاکیەکە بە هاوکاری " کۆمسیۆنی کەجەکەی ئەوروپا_باشور و بەریتانیا ئەنجامدرا و گەل بە جۆشەوە بۆ شەرمەزارکردنی جمهوری ئیسلامی ئیران بەهۆی کوشتنی ژنان و گەلان دروشمیان گوتەوە.
دواتر خۆپیشاندەران چونە بەردەم کەنالی "بی بی سی "، هەروەها کۆمەلێک هاولاتی فارسی ئازادیخواز لەبەردەم بی بی سی گردبونەوەیەکیان رێکخست بە هاوکاری کورد و دۆستەکانیان.
لە گردبونەوەکەدا درووشمی ژن ژیان ئازادی بە زمانەکانی فارسی، کوردی و ئینگلیزی ببووە مانفستۆی سەرجەم ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی بەشداری گردبونەوەکە بوون .
کۆمیتەی پژاکی لیدزیش لە گردبونەوەکەدا راگەیەنراوێکی خوێندەوە و داوای یەکگرتن و یەکریزی گەلی کورد و گەلانی ئێرانی کرد.
لە شاری لەندەنیش، کاتژمێر ١٤:٠٠ گردبونەوەیەکی جەماوەری بەرێوە چوو بە هاوکاری ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا و مالی گەل لە لەندەن بۆ شەرمەزارکردنی ڕژێمی فاشیزمی ئیران .
ف.ق