بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی گەریلا ڕەمەزان تەمەل کرا
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە ڕەمەزان تەمەل کرا کە لە هەرێمی عومەریە لە مێردین شەهید بوو.
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە ڕەمەزان تەمەل کرا کە لە هەرێمی عومەریە لە مێردین شەهید بوو.
گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕەمەزان تەمەل (نورهاک دێرک) لە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە گوندی سیناتا لە هەرێمی عومەریەی ناوچەی نسێبینی مێردین لە شەڕێکدا شەهید بوو، لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا، پرسەی سەرەخۆشی بۆ دانرا.
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چاند و یارمەتی و پشتیوانی لە بنەماڵەی کەسوکاری ونبووانی خاکی دێرین (KATDER)، ئەندامانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (هەدەپ) و مەجلیسی دایکانی ئاشتی ڕحا، چەندەها کەسی تر سەردانی پرسەی سەرەخۆشییەکەیان کرد.
خێوەتی سەرەخۆشی لە گەڕەکی ئەمیرئۆغڵوی ناوەندی وێرانشار دانرا، بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادیدا شەهیدبوون، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو. لە سەردانەکەدا درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.