بوڵدان: ئێمە بەهێزی خۆمان داهاتووی خۆمان بۆنیاد دەنێین

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە پەروین بۆڵدان لەكۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی ژن لەشارەكاندا ئاخاوت و رایگەیاند:"ئێمە پشت بەهێزی خۆمان دەبەستین، ژن داهاتووی رووناكی خۆیان بۆنیاد بنێین".

هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان ژن لەناوەندی گشتی پارتەكەیان لەئەنكەرە كۆبوونەوە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە پەروین بۆڵدان قسەی كرد.

پەروین رایگەیاند:"ئێوە بوونە هێز، بوونە روومەت. ئەو كەسانەی كە دەبوو لەئێستادا لەگەڵ ئێمەدا لەم شوێنە دابنیشتبان، هەندێكیان لەزیندانەكاندا یەخسیركراون و هەندێكیشیان دوورخراونەتەوە. ئێمە ئەو هاوسەرۆكانەی خۆمان، سیاسەتمەداری ژن، هەڤاڵانی خۆمان سڵاو دەكەین و لەلێرەوە پشتیوانی خۆمانیان بۆ دووپات دەكەینەوە".

بۆڵدان سەرەنجی راكێشایە سەر رەوشی تەندرۆستی سیاسەتمەداری كورد"ئایسل تۆغلووك" و ووتی:"لێرەوە سڵاو و خۆشەویستی خۆمان ئاراستەی ئایسل تۆغلووك دەكەین. ئەو رەوشەی ئەوی تێدایە، رەوشی زیندانیانی نەخۆش بەگشتی رۆژەڤی سەرەكی ئێمەیە. تا ئەو كاتەی ئایسل تۆغلووك و هەموو ئەو زیندانیانەی رەوشی تەندروستیان خراپە و نەخۆشن ئازاد ببن، ئێمە تێكۆشانمان بەردەوام بكەین. بێگۆمان تێكۆشانی ئێمە ئەو سیاسەتە زاڵمانەی ئەوان تێكبشێنێت و ئێمە لەداهاتوویەكی روون و ئازاددا لەگەڵ هەڤاڵانماندا كۆببینەوە. لەم رێگەیەدا ئێمە بەیەكەوە سەركەوتن بەدەست بخەین".

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە"، پەروین بۆڵدان لەسەر خۆرێكخستن بوونی ژنانیش ئاخاوت و وتی:"نوێنەرایەتی هاوبەش. ئێمە لەهەموو گۆڕەپانەكانی تێكۆشانی خۆماندا، هاوبەشی و یەكسانیمان كردووە نرخی بنەڕەتی. ئێمە سیستەمی هاوسەرۆكی، نوێنەرایەتی هاوبەشمان لەسەر ئەم نرخانە بۆنیاد ناوە. ئەم سیستەمە دەستكەوتی ئێمەی تێكۆشانە كە نرخی دەیان ساڵانەی تێكۆشانی ژن بەهێزتر دەكات".

ئێمە پشت بەهێزی خۆمان دەبەستین

بۆڵدان سەرەنجی راكێشایە سەر زۆری و زەحمەتیەكانی كۆمەڵگە و بەتایبەتی رەوشی ژنان و رایگەیاند:"لەبەرامبەر بە رژێمی زۆردار و دەسەڵاتداری جنسیەتپارێزی پیاو، لەدژی گەندەڵی، لەدژی چەتەگەری، لەدژی فەقیری، لەدژی بەتاڵان بردنی چاند و ئیكۆلۆژی، لەبەرامبەر تاواوانەكانی بەرامبەر بەژنان، گەنجان و منداڵان ئێمە تێكۆشانێكی مێژوویمان بەرێوە برد و بەرێوەش ببەین. كارێكی ئاسان نییە، ئێمە بەباشی ئەمە دەزانین، بەڵام بەم تێكۆشانە مافدارانە و بەروومەتەی ئێمە، ئێمە ئاشتی و عەدالەت و بەرابەری لەسەر ئەم خاكەوە بۆنیاد بنێین".

پەروین ئەوەشی ووت:"ئەو هێزەی ئێمە پاڵمان پێوەداوە، تەنیا گەلەكەمان و ژنان و گەنجانن. باوەڕی و سەرچاوەی ئیرادەمان تێكۆشانی مافدارانەی گەلەكەمانە كە هێزی ئێمەیە".

ف.ق