بووڵدان: هەدەپە پارویەک نییە بە ئاسانی قووت بدرێت

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەرڤین بووڵدان سەردانی ناوەندی گشتی کرد و وتی: " هەدەپە پارویەکی بچووک نییە. هیچکات قووت نادرێت. ئێمە پارتێکی وەها نین کە سەریان بۆ دانەوینین."

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروڤن بووڵدان سەردانی ناوەندی گشتی پارتی کرێکاری تورکیای  کرد. سەردانەکە لەچوارچێوەی کەمپەینی ' هاوکاری دادپەروەری'  ئەنجامدرا. پارلمانتاری هەدەپە زولێخا گۆلۆم و دڵشاد جانباز یاوەی پەروین بۆڵدانیان کرد.

شاندەکەی هەدەپە لەلایەن سەرۆکی گشتی پارتی کرێکاری تورکیا ئەرکان باش  و بەڕیوەبەری پارتەکە  پێشوازیان لێکرا.

دوای چاوپێکەوتنەکە بووڵدان کۆنفرانسێکی چاپەمەنی ئەنجامدا و تێیدا باسی لەوەکرد کە لە تورکیا دیمۆکراسی پێشێل دەکرێت، نادادپەروەری هەیە و سیاسەتمەدارانی لایەنگری ئاشتی هێشتا گیراون، باوەڕ بە دەسەڵاتدارییان نەماوە. بووڵدان دەستنیشانیکرد کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دا خەڵک دەرسێکی باش دەدەنە ئاکەپە.

بووڵدان تیشکی خستەسەرهێرشەکانی سەرهەدەپە و وتی، " هەدەپە پارویەکی بچووک نییە. لە هەڵبژاردنی دواییدا هەدەپە بە بڕیارێکی ستراتژی خۆی سەلماند. هەر ڕۆژ بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ، بە هەڵکووتانەسەر بیناکانی هەدەپە و چالاکوانان هەوڵ دەدەن کە ئێمە بترسێنن. ئێمە هیچکات سەریان بۆ دانانەوێنین. ئێمە نموونەی وەک ئەوانمان زۆربینیوە.  ئێمە دەزانین کە کۆتای ئاکەپە دێت. بە هۆی پێویستی ئەم وڵاتە بە ئاشتی، دیموکراسی ودادپەروەری ، ئێمە تێکۆشانی خۆمان دەگەێنینە هەموو شوێنێکی کۆمەڵگە و بەم شێوەیە دەبینە پیشەنگ."

 

' باش: هەدەپە بەتەنیا نییە'

سەرۆکی گشتی پارتی کرێکاری تورکیا ئەرکان باش وتی، " هەدەپە بە تەنیا نییە. ئەم دەسەڵاتە هەرکاتێک تووشی گرفت دەبێت گەلی کورد دەکاتە ئامانج و دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە  کە هیچ شانسێکیان بۆ تەنیا هێشتنی هەدەپە نییە"

ک-ش