چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ ژن لە هامبورگ لە دژی گۆشەگیری ستاندیان دانا
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ ژن بۆ ئازادی و نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ستاندی زانیاری پێدانیان دانا.
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ ژن بۆ ئازادی و نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ستاندی زانیاری پێدانیان دانا.
رۆژ لە دوای رۆژ بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری و داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکان زیاتر و زیاتر دەبن. چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆ ژن) ستاندی زانیاری پێدانیان لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا دانا.
چالاکوانان بە درێژایی ماوەی چالاکییەکەیان دەستیان بەکۆکردنەوەى ئیمزا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، تاوەکو بۆ ئازادی و لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ئەرک و بەرپرسیارییەکانی هەستێت.
ژ.ت