چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان لە ستۆکهۆڵم لە رۆژی دووەمدایە

کوردان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان دەستپێکردبوو و چالاکیەکە لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.

بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دوێنێ کاتژمێر ١٤:٠٠، دەست بە چالاکی هەڵدانەوەی چادر کرا.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی ماینتۆرگیت  لەبەردەم پەرلەمان کۆبونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

گەلی کورد لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلی کورد، زانیاریان پێشکەش بە هاوڵاتیان کرد.

ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی سوید، راگەیەنراوێکی تایبەتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان لە سالی ١٩٩٩ەوە لەژێر گۆشەگیریەکی قوڕسدایە و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ڕێبەری گەلی کورد و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن.

ف.ق