چالاکی چادرهەڵدانی ٥ رۆژە لە هانۆڤەر دەستیپێکرد

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری و داواکاری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی چارهەڵدان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەستیپێکرد.

لەلایەن ناڤ – دەم، چالاکی چاردهەڵدانی ٥ رۆژە لەنێوان کاتژمێر ١٥:٠٠ – ١٧:٠٠ لە هائپبانهۆفی هانۆڤەر دەستیپێکرد. لە چالاکیەکەدا لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد زانیاری بڵاوکرایەوە و بروشور بڵاوکرانەوە.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا: "لەبەرچاوی جیهان، چەندین ساڵە گۆشەگیری بەشێوەیەکی نایاسایی و ناحەق لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. ئێمەی کورد تاوەکو گۆشەگیری کۆتایی پێنەهێنین و ڕێبەرایەتی ئازاد نەکەین، هەموو کاتێک دەنگمان بەرز دەکەینەوە، تێکۆشانمان هەموو رۆژێک زیاتر فراوان دەکەین."

چالاکیەکە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ف.ق