چالاکی ئێشکگری لە پاریس ٢ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری ٥ڕۆژە لە پاریس-ی پایتەختی فەرانسا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، ٢ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگریەکە لەبەردەم پەرلمانی فەرانساوە بەڕێوە دەچێت. ئێشکگریەکە کە ڕۆژی دووشەممە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەندامانی مەجلسی ڤیلیەرس-لە-بەل ئێشکیان گرت.

چادرەکە کە لە مەیدانەکەدا دانراوە پانکاردی بە نووسینی " ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵواسراوە. لە چالاکی ئێشکگرییەکەدا، لە چوارچێوەی کەمپەینی واژۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان' کە بینێرن بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، واژۆ کۆکرایەوە.

لە تەواوی چالاکییەکەدا ، دەربارەی گەلەکۆمە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگایی بڵاو کرایەوە،  کتێبەکانی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک، و نەتەوەی دیموکراتیک بڵاوکرانەوە.

چالاکی ئێشکگری ڕۆژی هەینی  بە میتینگێک کۆتایی دێت. ڕۆژی چوارشەممە مەجلسی درانجی بەشداری چالاکی ئێشکگرییەکە دەبن.

ک-ش