چالاکی ئیشکگری لە شتوتگارت بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری بە مەبەستی ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە زۆر شاری وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە. لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا، ئیشکگری شاری شتوتگارت لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری ٢٢ی شوبات لەلایەن ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتیک لە شتوتگارت راگەیەنرا و بەردەوامە و هەر رۆژێک و ئەنجومەنێک چالاکیەکە بەڕێوەدەبات.

رۆژی سێشەمە چالاکی ئیشکگری لە هیلبۆرن و رۆژی چوارشەمەش پرۆشایم بەڕێوەیان برد.

لە چالاکیەکەدا کە کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد تێیدا بڵاودەکرێنەوە، پشتگیری لە بەرخۆدانی گارە کرا.

چالاکی ئیشکگری ڕۆژی شەممە بە میتینگێک کۆتایی دێت.

ف.ق