چالاکی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ٢٠٥ رۆژە بەردەوامە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک پێی نایە ٢٠٥ـەمین ڕۆژەوە.

زیندانیانی سیاسی لەڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، دەستگیرکراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ٢٠٥ ڕۆژە بەردەوامە.

لە مەخموور و یۆنانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ١٨٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٦٧ ڕۆژە بەردەوام دەکات.

ف.ق