چالاکیی دانیشتنی شتوتگارت لەلایەن هێزەکانی هەبەدەهەوە وەرگیرا

چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بەردەوامە و چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی هەبەدەهەوە لە دەستەى پێشووی چالاکوانانەوە وەرگیرا.

چالاکی بۆ ئازادیی جەستەیی و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لەلایەن هێزەکانی بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)ەوە لە دەستەى پێشووی چالاکوانان وەرگیرا و بەردەوامیی هەیە.

لە وتەکاندا لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو زیندانیانی شۆڕشگێڕ ئازاد بکرێن و کۆتایی بە سیاسەتی گۆشەگیری بهێنرێت.

داوا لە گەلانی شتوتگارت و دەورووبەری کرا، کە دەبێت خاوەنداری لە هێزە شۆڕشگێڕە یەکگرتوەکانی گەلان بکەن.

ژ.ت