چوونی وەفدێكی حیزبی یا حۆكمی بۆ توركیا و ئامانجەكان

له دوای ‌سه‌ردانی به‌ ناو وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ سه‌ر به‌ په‌ده‌كه‌ بوون، میدیای توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێیه‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌.

لەسەردانەی چاوەڕواننەكراوەكەی چوونی وەفدێكی بەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، هەرچەندە ئەندامانی وەفدەكەش هەموو لەپەدەكە بوون و چوونیەتی پێشوازیكردنیان لەلایەن ئەردۆغان بووە جێ سەرنجی راگەیاندنەكان و رای گشتی كوردستانی. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا لەكۆبوونەوەی وەفدەكەدا ئامادەبوونی هاكان فیدان بەرپرسی یەكەمی دەزگای ئیستخباراتی تورك"میت"بوو.

ئەمڕۆ رۆژنامەی توركی"هابەرلەر" رایگەیاندووە؛ ئامادەبوونی هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای ئیستخباراتی تورك ناوسراو بەمیت لەكۆبوونەوەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و و مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی باشوری كوردستان بەپلەی یەكەم پەیوەندی بەئۆپەراسیۆنێكی نوێ سەربازی توركیاوە هەیە بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" و بەفراوانكردنی هێرشەكانە.

رۆژنامەكە راشیگەیاندووە؛ ئەمە دوومجارە كە مەسرور بارزانی سەردانی توركیا دەكات، لەجاری یەكەمدا مەولوود چاوەش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و رۆژی هەینیش هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای ئیستخباراتی توركیا"میت"ئامادەی دانیشتنەكان بوونە.

هەرچەندە لەراگەیاندنەكانی پەدەكەدا باس لە ئەجیندای كۆبوونەوە و چوونی وەفدەكە دەكەن كە گوایا بۆ پرسی هەناردەكردنی گازی سرۆشتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و رێككەوتنی دوولایەنە لەسەر ئەو دۆسیەیە بووە.

جێگای ئاماژەیە؛ تا ئێستا هیچ لایەنێكی تری بەشدار لەحكومەتدا لەسەر ئەو سەردانە و ئەجینداكانی سەردانەكە بۆ راگەیاندنەكان شتێكیان نەگووتووە و ئەمەش جێگەی گۆمانە.

هـ . ب