داگیرکەری و خیانەت لە میونخ شەرمەزارکران
لە میونخ میتینگێک بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا و تێیدا ئاماژە بە گرنگی خاوەنداریکردن لە دەستکەوتەکانی رۆژئاواکرا.
لە میونخ میتینگێک بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا و تێیدا ئاماژە بە گرنگی خاوەنداریکردن لە دەستکەوتەکانی رۆژئاواکرا.
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی چەتەگەری ئاکەپە / مەهەپەی فاشیست بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە گۆڕەپانی ستاچیس لە ناوەندی میونز میتینگێک ئەنجامدرا. لە میتینگەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە/ یەپەژە و وێنەی شەهیدان بەرزکرایەوە.
کوردستانیان و دۆستە ئەڵمانیەکانیان بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد. لە میتینگەکەدا راگەیەنراوێکی کۆن – مەد خوێندرایەوە. لەسەر ناوی میونخ ئینتەرناسیۆنال رۆژئاواش قسەکرا. لە قسەکاندا ئاماژە بە گرنگی خاوەنداریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا کرا و راگەیەنرا: " بەرژەوەندی سیاسی و ئابۆری هێزە نێودەوڵەتیەکان، پشتگیری لە رژێمی ئەردۆغان دەکەن و لەبەرانبەر کردەوەکانی ئەردۆغان بێدەنگ دەبن. پێویستە مرۆڤ لەدژی هێرشی داگیرکەری هەستیاری خۆی لە هەموو ریویەکەوە دەرببڕێت."
لە چالاکیەکەدا دروشـی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا'، 'بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا'، 'ئەردۆغان تیرۆریست لە کوردستان بۆ دەرەوە' و ' دەوڵەتی فاشیستی تورکک، لە کوردستان برۆ دەرەوە' بەرزکرانەوە.
ف.ق