داوای پارێزەران بۆ بینیی ئۆجالان رەتکرایەوە

داوای پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، رەتکرایەوە.

ئەم بەیانییە رێزان ساریجا، رازییە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمرالی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد، بەڵام بە پاساوی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن بۆ ماوەى ٦ مانگ داواکەیان رەتکردایەوە.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە بورسا بە پاساوی ئەوەى ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا "نەخشەرێگای" لە چوارچێوەی بەرگرینامەکانیدا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بۆ ماوەى ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتنێکیان لێ قەدەغە کرد و رێگا بە پارێزەرەکانی نادەن بڕۆن سەردانی بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

ژ.ت