دایە پۆیراز: من دایکی شەهیدم و بۆ کچەکەم ناگریم و پێی سەربەرزم

دەنیز پۆیراز دوێنێ لە بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر لەلایەن فاشیستەکانی تورکەوە شەهید کرا و دایە فەهیمە پۆیراز لە پرسەى کچەکەیدا وتی، "من بۆ کچەکەم ناگریم و پێی سەربەرزم".

لە ماڵی پۆیراز لە گەڕەکی باگلی کۆی لە ناوچەی کۆناک لە ئیزمیر پرسە بۆ دەنیز پۆیراز دانراوە.

بنەماڵەى پۆیراز دوای کاروباری توێکاری پێشوازییان لە هاووڵاتیان کرد، کە بۆ پرسەى دەنیز پۆیرازی کچیان روویان لە ماڵەکەیان کردبوو.

دایە فەهیمە پۆیراز دوای هێرشەکە بۆ سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر چووە بەردەم بارەگای هەدەپە و هەر لەوێدا، کە پێی راگەیاندرا، دەنیز پۆیرازی کچی شەهید بووە وتی، "دەنیزێک رۆیشت، بەڵام هەزاران دەنیزی تر دێن" و بە بڕیاربوون و بە بەهێزی لەبارەی دۆزی کچەکەیان وتێکۆشانەکەیان خستەڕوو.

دایە پۆیراز لە ماڵەوە و لە کاتی پرسەى کچەکەدا و لە پێشوازیکردن لە هاووڵاتیاندا وتیشی، "ئێمە ساڵەهای ساڵە لە ناو تێکۆشانداین. باشە کچەکەى من لە کچانی تری تێکۆشەر هێژاترە؟ من بۆ کچەکەم ناگریم. من دایکی شەهیدم و ناگریم. سەرم بەرزە".

هاووڵاتییان و وڵاتپارێزان و چالاکوانان لە سەردانی پرسەکەى دەنیز پۆیرازدا وتیان، "تاوەکو دوا دۆڵۆپی خوێنمان خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین".

لە پرسەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "شەهید نامرێ" دەوترێتەوە.

ژ.ت