'دەبێت ژنانی کورد لە دژی داگیرکەری پێشەنگایەتی سەرهەڵدان بکەن'

کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هەموو ژنانی کورد کرد کە لە گۆڕەپانەکاندا لە دژی داگیرکەری و فآسیزم بەشداربن و پێشەنگایەتی سەرهەڵدانی نەتەوەیی بکەن.

کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دەقەکەی بەم جۆرەیە:

تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورد دەبێتە گۆڕستانی زهنیه‌تی دیکتاتۆریی وفاشیستی

  له باشوری كوردستانهوه  ههتا باكور له ڕۆژههڵاتهوه ههتا رۆژئاوای كوردستان ژنانی كورد له گهڵ هێرشی فاشستی و زهنیهتی دهسهڵاتداری پیاوسالاری رووبهرو بونهتهوه. ئهم هێرشه هۆڤانه دهسهلمێنێت كه تا چ رادهیهك ئهم دهسهڵاته دیكاتاتوریانه له ژنانی كوردی بهرخۆدێر وئازاد دهترسن.

چۆن له‌ ساڵی ١٩٦١ له وڵاتی دومینیكان به بهرخۆدانی خوشكانی میرابێل دیكتاتوری تروجیلو ههڵوهشا ئهمرویش به تێكۆشان وبهرخۆدانی ژنانی كورد كۆتایی به زهنیهتی دهسهڵاتداری رژێمی ئێران و دهوڵهتی دیكتاتوری ئهردوغان دهێنرێت. لهم سهدهیهدا ئیدی زهنیهتی پیاوسالاری به تێكۆشانی ژنانی ئازاد تێكدهشكێت.

به هۆی ئهوهی كه ژنانی كورد رژێمی فاشستی ئاستهنگ دهكهن و ناهێڵن  کوردستان داگیر بكات دهوڵهتی توركیا شهڕی ئایدیولوژی له دژی ژنانی كورد بهرێوه دهبات. ئامانجی ئایدیولوژی رژێمی توركیا كوێلهكردنی ژنانه.

دهوڵهتی توركیا به هێرشهكانی سنوور نا ناسێت، هێرشی رۆژئاوا وباشووری كوردستان ده‌‌كات له ههمان كاتدا له رێگای بهكارهێنانی درۆن ژنانی سیاسهتمهدار و چالاكوانی كورد قهتڵ دهكات

له كاتی داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و ناوچهكانی دیكهی باكوور و رۆژههڵاتی سوریا چهتهكانی سهر به دهوڵهتی توركیا سهرهتا هێرشی دهسكهوتهكانی ژنانیان كرد و له ناوچه داگیركراوهكان دهستدرێژی، زۆڵم وزۆرداری، رفاندن و ئهشكهنجهدانی ژنان گهیشته لوتكه.

دهوڵهتی توركیا به هێرشهكانی بۆ سهر رۆژئاوا كوردستان شۆڕشی ژن به ئامانج دهگرێت ودهیهوێت توڵهی خۆی له ژنانی كورد بكاتهوه كه داعشیان له ناوبرد..

دهوڵهتی توركیا له باكووری كوردستان  ستراتیژیای دژه ژن به شێوهیهكی سیستهماتیك بهرێوه دهبات. به زندانی کردنی ههزاران ژنی كوردی سیاستهمهدار، دایکانی ئاشتی، و به ههرهشهكردن له ژنانی پارلهمانتار و چالاكوانان دهیهوێت ژنان بترسێنێت، وبێدهنگیان بكات. دهوڵهتی توركیا له هێزی ژنی كورد دهترسێت، له بهر ئهوهی كه ژنای كورد  وهكو پێشهنگ له بهرامبهر سیاسهتی قركردنی كۆمهڵگا وهستاون، ههروهها  كۆمهڵگای كوردی به روحی بهرخۆدانی زبندوو دههێڵێنهوه.

له باشووری كوردستان ژنانی كورد به شێوازێكی دیكه رووبهروی توندوتیژی دهبنهوه.. بهداخهوه ههم له كۆمهڵگای كوردی وههمیش له سیاسهتی كوردیدا حوكمڕانی پیاوساڵاری بهردهوامه وپیاویش چاوی له ئافراندنی ژنی كوێلهیه. ئهو ژنانه كه كوێلایهتی قبوڵ ناكهن دهكوژرێن، یان پهراوێز دهخرێن. له باشووری كوردستان جێ وپێگهی ژنان له ناو حكومهتدا نا بینرێت. له سیستهمی ئابوری رهوشی ژنان رهچاو ناكرێت. ههروهها به هۆی ئهوهی كه دادگا له ژێر ههژموونی حزبهكاندایه كهیسهكانی تایبهت به كوشتنی ژنان به لاریدا دهبرێن و تاوانباران له سزادان رزگاریان دهبێت بۆیه توندوتیژی له بهرامبهر ژنان زیاد دهكات.

له ههمانكاتدا له هێرشهكانی دهوڵهتی توركیا به ئامانجی داگیكردنی باشوور و هێنانه ئارای ئاڵوزی وبێئارامی بارێكی قورسی بۆ سهر پشتی ژنانی داناوه. له كاتی بۆمبارانكردنی ناوچهكانی باشووری كورستان له لایهن هێزهكانی توركیاوه چهندین ژنی كورد گیانیان له دهست دان وبریندرایش بوون.

ژنانی ئێزدی كه تا ئێستا له تراومای كۆمهڵكوژی شهنگال رزگاریان نهبووه له رۆژی ئهمرۆمان دیسان له ژێر ههرهشهی دهوڵهتی توركیا دان. به رێگای پهیمانی سێ قۆڵی نێوان پارتی و حكومهتی مهركهزی عێراق وتوركیا دهیانهوێت شهڕێكی بهێنه ئارهوه و ژیانی ئێزدیهكان وتایبهت ژیانی ژنانی ئێزدی جاریكی دیكه بخهنه مهترسییهوه.

له ئێران دهسبهسهركردن، ئهشكهنجهدان و له سێدارهدانی ژنانی كوردی رۆژههڵاتی كوردستان  له لایهنی رژیمی داگیركهری ئێرانهوه زیادی كردوه. به هۆی ئهوهی كه ژنانی رۆژههڵاتی كوردستان ههم له ئاستی كۆمهڵگا و پاراستن و ههمیش له ئاستی سیاسی ڕۆڵێكی گرنگیان ههیه. رژێمی ئێران ههوڵ ئهدات بیانترسێنێت وبێدهنگیان بكات. له بهر ئهوه بهرخۆدانی وزانابوونی ژنانی كورد مسوگهركردنی دوا رۆژی ئازادی رۆژههلاتی كوردستانه.

له ئێستادا ژنانی ئازاد به دروشمی (ژن ژیان ئازادی) له رۆژههڵاتی كوردستان پێشهنگایهتی بۆ سهرههڵدان دهكهن و به سهرانسهری ئێراندا بڵاویان كردووتهوه و خهریكه ئهم دروشمه وهكو فهلسهفهی ئازادی ژن به خێرایی له نێو ههموو ژنانی جیهاندا بڵاو دهبێتهوه و دهبێته مایهی ئافراندنی كۆنفدرالیزمی ژنانی جیهان

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان به‌ رێز وسۆزه‌وه‌ هه‌موو ژنانی گیانبه‌ختكردوو له‌ پێناو ئازادی له‌ رۆزا لۆكسمبۆرگ ،خوشكانی میرابێله‌وه‌ تا سارا وناگیهانه‌وه‌ له‌ ئارینهكانهوهتا ههڤرین لهلهیلا وشیرین عهلهمهۆلیهوهتا ژینا ئهمینی كهبهروحی بهرخۆدان بۆ ئازادی و لهدژی زهنیهتی دهسهلاتداری پیاوسالاری تێكۆشانیان كردوهبهبیردههێنینهوهوسهری رێز و نهوازش لهبهرامبهریان دا دهنوێنین.

بۆ بهرزڕاگرتنی یادی ئهم تێكۆشهرانه بهڵێنی خۆمان دوپات دهكهینهوه كه له پێناو ئازادی گهل وژناندا تێكۆشانهكانمان له دژی ههموو جۆره هێرشی داگیركهران و فاشستهكان بهرزدهكهینهوه

بانگ له سهرجهم ژنانی كورد دهكهین له دژی داگیركاری ومێتینگهری له مهیدانهكانی بهرخۆدان جێ بگرن وپێشهنگایهتی بۆ سهرههڵدانی نهتهوهیی بكهن.

كۆمسیونی ژنانی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان

هـ . ب