دەم پارتی هەموو پیلانسازییەکانی ئەمڕۆی هەڵوەشاندەوە

بە بۆنەی کۆچی دوایی شەهیدی ئاشتیی و دیموکراسی سری سوورەیا ئۆندەر، هاوسەرۆکان و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەم پارتی هەموو پیلانسازییەکانی ئەمڕۆیان هەڵوەشاندەوە و بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئۆندەر بەرەو ئەستەنبوڵ کەوتنە ڕێ.

ئەمڕۆ، سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پاش ئەوەی توشی جەڵتەی دڵ بوو، لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کرد.

بەهۆی ئەوە، هەریەک لە تونجەر باقرخان، تولای حاتەم ئۆغۆللار هاوسەرۆکانی گشتیی، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و فراکسیۆنی پەرلەمان هەموو چالاکی و پیلانسازییەکانی ئەمڕۆیان هەڵوەشاندەوە و بەمەبەستی بەشدارییکردن لە پرسە بەرەو ئەستەنبوڵ کەوتنە ڕێ.

ڕاگەیاندرا زانیارییەکان لەسەر ناشتنی تەرمی ئۆندەر و بەڕێوەچوونی پرسە دواتر بڵاودەکرێنەوە.