دەم پارتی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر "بنکەکانی داگیرکاری"

وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان تیشکی خستەسەر سیاسەتی داگیرکاری و گوتی: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە زیادکردنی بنکەی سەربازی کێشەکان چارەسەر نابن".

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئایشەگوڵ دۆغان دەربارەی کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی لە ناوەندی گشتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست.

ئایشەگوڵ دۆغان بەئامانجی تیشک خستنەسەر فشارەکان بۆ سەر زمانی دایک، بە زمانی کوردی دەستی بە قسەکانی کرد و ڕایگەیاند فشارەکان بۆ سەر چاند و زمانی کوردی تا دێت زیاتر دەبێت و دژی هەموو فشارەکان دەوەستنەوە.

دۆغان تیشکی خستەسەر پرسی پەرلەمانتار جان ئاتالای و گوتی: "جان ئاتالای پەرلەمانتارە، جێگەی لە پەرلەمانە نەوەک زیندان. پێویستە زیندانییەکانی دۆزی کۆبانێ و دۆزی گەزی بەم نزیکایەتییە هەڵسەنگانیان بۆ بکرێت، تاوەکو بەشێوەیەکی ئازاد سیاسەت بکرێت، دەبێت پەرلەمان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات".

ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند لە ناوخۆ و دەرەوەی سیاسەتی چارەسەرنەکردن هەیە، گوتی: "شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاوبووەتەوە. ساڵانێکە درێژە بە تێکۆشان دەدەین. لەنێو ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغدا باسی هەنگاوێکی ترم کرد. هاوکاری ئەمنی و سەربازی دژی تیرۆر. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کێشەکان بە بنکەی سەربازی چارەسەر ناکرێن. ئەمڕۆ لە تورکیا ئەوەی پێویستە بزووتنەوەیەکی بەهێزی ئاشتی و دیموکراسییە".