دەمیرتاش رایگەیاند، وەک دەزانرێت عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد، نزیکەی ٢٣ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی و لە بارودۆخی گۆشەگیریدا لە زیندانی ئاسایشی باڵای ئیمرالی، کە سەر بە وەزارەتی دادە، راگیراوە. زیاتر لە ٢٠ مانگە بەشێوەیەکی نایاسایی بێبەشکراوە لە مافی چاوپێکەوتن، لەگەڵ کەسوکار و پارێزەرانی، لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا دەیتوانی پەیوەندی بە دەرەوە، هیواکان بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەری دیموکراسی لە تورکیادا پەرەی سەند و کۆمەڵگە توانی هەناسە بدات. لە کاتێکدا وڵات ئێستا تووشی هەژاری قوڵ و قەیرانی ئابوری و خەمۆکی کۆمەڵایەتی بووە، سیاسەتی ململانێ و گرژیی حکومەت، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە، زیان و ئازاری گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
دەمیرتاش دەڵێت، گەورەترین چاوەڕوانی رای گشتی ئەوەیە، کە بە زووترین کات دەستبەرداری ئەم سیاسەتە هەڵانە ببێت و ژینگەیەکی ئارام دابین بکات، کە هەژاری و بێکاری تێیدا کۆتایی پێبێت.بەڵام ئەو گۆشەگیرییەی لە زیندانی ئیمرالی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، لەگەڵ چەندین سیاسەتی هەڵە، ژینگەی نایارام فراوان دەکات و گرژیەکان زیاتر دەکات.
وتیشی،" من پێم وایە، بۆ هەموو تورکیا باشترە، وەزارەتی داد کۆتایی بەم کارە بهێنێت، کە لە ئێستاوە پێچەوانەی یاسایە. هەڵوێستێکی ئەخلاقی نییە و ناکرێت هەر کەسێک باوەڕی بە سیاسەتی دیموکراسی و ئاشتی هەبێت بێدەنگ بێت یان تەماشای قوربانیدانی ئاشکرای ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە بکات. بۆئەوەی کۆتایی بەو سیاسەتانە بهێنریت، کە ئەم سیاسەتە لە زیندانی ئیمرالی جێبەجێدەکرێن، داوا دەکەم وەک پارێزەر و سیاسەتمەدارێک، لە زیندانی ئەدرنەوە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ “بەڕێز ئۆجەلان” چاوپێکەوتن بکەم و دواتر دڵنیا ببمەوە، کە دەتوانێت بە بەردەوامی لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی کۆبێتەوە. هیوادارم ئەم داواکاریەم، کە بە بەرپرسیارێتی سیاسەتمەدارێک، کە باوەڕی بە یاسا، دادپەروەری، ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە و بڕاوی بەوە هەیە، کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت، بەشێوەیەکی ئەرێنی وەربگیرێت”.
ف.ق