دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە پێنج شار چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە پێنج شاری تورکیا چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە پێنج شاری تورکیا چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەریەکە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، یەکینەکانیان لە ئەستەنبوڵ، تەکرداغ، بورسا، عوسمانیە و ئەسکیشەهیر چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، یەکینەکانی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر، ٢١ی شوبات لە ناوچەی عومرانیەی ئەستەنبوڵ، کارگەیەکی سەر بە ئاکەپە، ١٨ی شوبات لە چەرکەزکۆی تەکرداغ، ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی مەهەپەیی و هەمان ڕۆژ لە وەلیکۆی تەکرداغ، بارهەڵگرێکیان سووتاندووە.
هەروەها ئاماژە بەوەدرا، لە ئەسکیشەگیر لە ناوچەی پیشەسازی، ئۆتۆمبێڵێک، ٢٠ی شوبات لە ئینەگۆلی بورسا، ترێلەیەکی مۆبیلیات، سووتێنران.
دەستپێشخەریەکە دەڵێت، ٢٠ی شوبات لە عوسمانیە ماڵ و موڵکی فاشیستەکان و لە چەرکەزکۆی تەکرداغ، ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی سەر بە ئاکەپە و مەهەپە سووتێنراون.
ف.ق