دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر، زۆر کارگە و ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

دەستپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ئەندامانی لە پێنج شار ژمارەیەکی زۆر کارگە و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بەوەکرد، ٢٣ی شوبات لە ناوچەی تەککەکۆی سامسون، کارگەیەکی ئاسنی پۆڵا، لە کارشییاکای ئیزمیر، ئۆفیسی تورکسێڵ و لە ناوچەی تۆربالی ئیزمیر، تڕێلەیەک سووتێنراون.

هەمان ڕۆژ، لە گەڕەکی ئەسەنئەڤلەری عوسمانیە، ئۆتۆبۆسێک و لە دەوروبەری گوندی چاگساکی عوسمانیە بارهەڵگرێک، لە بۆڕنۆڤای ئیزمیر تەکسیەک و لە ئینەگۆلی بورسە کارگەیەک سووتێنراون.

لە ٢٢ی شوباتدا لە کاغتخانەی ئەستەنبوڵ، کەلوپەلی پشکنینی پلەی گەرما سووتێنراون.

ف.ق