دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ لە ٤ شار چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ، لە ئەستەنبوڵ، ئێلح، کۆجائەلی و ساکاریا، لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لەبارەی چالاکیەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و خاوەنداریکردن لە چالاکی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، چالاکیەکە ئەنجامدراوە."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەم چالاکیانەکرا:

"١١ی شوبات لە گەڕەکی ساغلی ئێلح، محاویلەی کارەبا لەلایەن یەکەکانمانەوە سووتێنران.

١٨ی شوبات لە فلۆریای ئەستەنبوڵ، پۆلیسی تورکی فاشیست کە خۆیان وەک نەبینراو پێناسە دەکرد، دوای چاودێریەکی ورد، بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆف رووبەرووی چالاکی ئەندامەکانمان بووەوە. زیانێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێڵی پۆلیس کەوت و یەکێک لە فاشیستەکانی ناو ئۆتۆمبێڵەکە کوژرا و ئەوانەی دیکەش برینداربوون.

١٩ی شوبات لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ، ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لەلایەن یەکەکانمانەوە سووتێنران.

١٩ی شوبات لە کۆجائەلی – گەبزە کارگەیەکی دەرمانی کارسازێکی ئاکەپەیی سووتێنرا. بە ملیۆنان لیرە زیان بەر کارگەکە کەوت.

٢٠ی شوبات لە ساپانجای ساکاریا، ماڵیک کە کاری نائەخلاقی و بازرگانی مادەی هوشبەری تیدا دەکرا، سووتێنرا."

ف.ق