دۆسیەی پەرلەمانتارانی هەدەپە گەیشتە پەرلەمان

دۆسیەی ٩ پەرلەمانی هەدەپە بە بیانوی 'راپەرینی کۆبانێ' بۆ کۆمسیۆنی دادی دەستوری بنەڕەتی پەرلەمانی تورک ڕەوانەکرا.

مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمان لێدوانیدا و وتی، "دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی ٣٣ پەرلەمانتار گەیشتووەتە پەرلەمان.

هەدەپە ئامانجی دۆسیەکەیە. داواکاری کۆماری ئەنقەرە بە بیانوی راپەرینی کۆبانێ' دۆسیەی لەدژی ٩ پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادە کردووە.

دۆسیەکە کە لەبارەی، فاتیمە کورتولان، گارۆ پایلان، هودا کایا، مەرال دانش بەشتاش، حەقی ساروخان ئولوچ، سەرپیل کەمالبەی پەکگوزەگو، سەزایی تەمەللی، پەرۆ دوندار و پەروین بوڵدان ئامادەکراوە، دوای لێدوانی شەنتۆپ، رادەستی کۆمستۆنی دادی پەرلەمانکرا.

ف.ق