دەوڵەتی تورک ٢ خوێندکاری تری زانکۆی بۆغازیچیی ئیستەنبولی دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئەوەى بەشداریی چالاکییەکانی زانکۆی بۆغازیچی بوون، ٢ خوێندکاری ئەو زانکۆیە دەستگیرکرد.

ئەژماری کۆڵەکتیڤی خوێندکاران (هەرەوەزی و پێکەوەیی خوێندکاران) لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا بڵاویکردەوە، ٢ خوێندکاری زانکۆی بۆغازیچی بە پاساوی ئەوەى بەشداری چالاکییەکانی زانکۆی بۆغازیچی بوون لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ٢ خوێندکارە لە دوای دەستگیرکردنیان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کادیکۆی و لەو کاتەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان لێ دەست ناکەوێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، "گوشارەکان و دەستگیرکردنەکان ناتوانێت ئێمە بترسێنێت! لە ئیستەنبول پۆلیس بەبێ ئەوەى بەڵگەیەک، یان مۆڵەتنامەی پێ بێت هەڵدەکوتێتە سەر ماڵان و لەو چوارچێوەیەدا ٢ خوێندکاری ئەندامی کۆلەکتیڤی خوێندکارانی دەستگیرکردووە".

ژ.ت