دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ـەوە هێرشی زەوینی و ئاسمانی و داگیرکردنی بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکردووە. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە ماوەی ٣ ساڵە بە بەردەوامی بەڕێوە دەچیت، لە ١٦ی نیسانەوە بوو بە هێرشێکی هەمەلایەنەی نوێ لە ناوچە جیاجیاکانی مەتینا. لە ٣ی تەمموزەوە، سوپای داگیرکەری تورک بە پشتیوانیی پەدەکە، هێرشی کردە سەر شاخی بەهار لە زاپ. سوپای داگیرکەری تورک بە پشتیوانی و هاوکارییەکانی پەدەکە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێرشی داگیرکاری و دابڕانی خاکی باشوور بەڕیوە دەبات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و حکومەتی سەربازی ئاکەپە-مەهەپە، لەبەر چاوی هەموو جیهان و ناوچەکەوە دوای هێرشەکانیان، بەتایبەتی لە ٣ی تەمموز، دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشووری کوردستان، دەستی کردووە بە چۆڵکردن و سووتاندنی گوندەکان، باخ و مەزراکانی هاوڵاتیان دەسووتێنێ، بازگەی پشکنینی ناسنامە و دروستکردنی بنکەی سەربازی لە گوندەکان دادەمەزرێنێ. لەم دۆخەدا، دەرکەوتووە کە پەدەکە و بارزانی لە پشتەوەی هێرشەکانن لە داگیرکردنی باشووری کوردستان.
دژی هێرشی داگیرکاری و دابڕینی باشوور، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بنەمای شەڕی تونێل و ناوچەکە بە تیمە گەڕۆکەکانی ڕووبەڕووی داگیرکەران دەبنەوە. شەڕەکە ئێستا بە تایبەتی لە هێڵی مەتینا و زاپ چڕتر بووەتەوە. وەک دەزانرێت نزیکەی ٣ ساڵ و نیوە ئەم هێرشە بەردەوامە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و حکومەتە شەڕخوازەکەی سەرەڕای بێدەنگی عێراق و هاوکارییە بێسنوورەکانی پەدەکە و بارزانی، نەیانتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنن.
داگیرکاری و دابڕینی باشوور، لە فەرماندەیەکی نزیک لە ئاکپەوە تا فەرماندەی ئەرگەنەکۆن
ڕۆژی ٩ی ئاب، فەرمانێک بە واژۆی سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکی ئاکەپە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکردەی فاشیستەکان، بڵاوکرایەوە، کە تێیدا فەرماندەیی هێزی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕدرا. سەرەنج ڕاکێشترین گۆڕانکاری لە فەرمانەکەدا ئەوەیە کە لەڤەنت ئەرگون لەبری فەرماندەی سوپا، مەتین تۆکەل دەستنیشانکراوە. مەتین تۆکەل، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە داگیرکاریی و لکاندنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشووری کوردستانە. لەڤەنت ئەرگون هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەردۆغانی سەرکردەی فاشیستەکانەوە پلەی بەرزکرایەوە.
لەڤەنت ئەرگون کە وەک فەرماندەی ٢هەمی سوپا بۆ ئەنجامدانی هێرشی داگیرکاریی و لکاندن، پلەی بەرز کراوەتەوە، لە دۆسیەی باڵیۆزدا دەستگیرکرابوو و لە کاتی بەرخۆدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە نسێبین ڕۆڵی سەرەکی لە وێرانکردن و سووتاندنی ئەو شارەدا بینی. ئەم کەسە لەلایەن گەلی کوردەوە بەباشی ناسراوە. دوای دەستگیرکردن و بڕیاری دادگا، گەڕایەوە سەر پۆستەکەی و دەستبەجێ فەرماندەیی هێرشەکانی دژی نسێبینی گرتە ئەستۆ. یەکەم ئەرکی چۆڵکردن و لەناوبردنی گەلی نسێبین بوو. ئێستا پلەی بۆ جەنەڕاڵی بەرزکراوەتەوە. دواتر ئەرکی فەرماندەیی هێرشی داگیرکاریی و لکاندنی پێدراوە.
ئەو فەرماندانەی کە ئۆپەراسیۆنەکەیان بەڕێوە دەبرد گۆڕدران
لە هێرشی داگیرکاریی ودابڕینی خاکی باشوور زۆربەی پلەی فەرماندەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات. هەندێک گۆڕانکاری لە فەرماندەکاندا بەم شێوەیەن؛ لەگەڵ گۆڕینی پلەی فەرماندەی 2هەمی سوپا، فەرماندەی باڵی 7ی سوپای ئامەد، فەرماندەی لیوای 16ی پیادەی ئامەد، فەرماندەی لیوای 3ی پیادەی گەڤەر، فەرماندەی لیوای 23ی پیادەی شرناخ، فەرماندەی لیوای 5ی زرێپۆشی دیلۆک، فەرماندەی لیوای 13ی پیادەی مەلەتی، فەرماندەی لیوای 20ی زرێپۆشی ڕوحا، فەرماندەی لیوای 2ی سنوور لە چوکورجا، فەرماندەی لیوای 39ی پیادەی هاتای، فەرماندەی سنووری 6 لە وان، فەرماندەی لیوای 14ی کۆماندۆ لە مدیات، فەرماندەی لیوای 1ی سنووری ڕۆبارۆک، جولەمێرگ، فەرماندەی لیوای کۆماندۆی سێرت، فەرماندەی بنکەی ئاناجەتی مەلەتیە گۆڕانکارییان بەسەردا هات.