دەوڵەتی تورک لە لایپزیگ شەرمەزارکرا

هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و سیاسەتی دووڕووانەی ڕای گشتی نێونەتەوەیی لە لایپزیگ شەرمەزارکرا.

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە لەلایەن " Rojava Solî Bundnîs" سازکرا، لە گۆڕەپانی " Willy-Brand-Platzê " بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

لە چالاکییەکەدا بە ناوی " Rojava Solî Bundnîs" و " Gemeînsam Kämpfen Leîpzîg" و" Women Defend Rojava" و " Leîpzîg ve Zora"، ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، هەروەها پەیامی کۆنگرەی ستار و کۆن-مەد، پێشکەش کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکاندا گوترا: "لە ڕۆژئاوا، کوردان بە قوربانیدانی مەزن دەسکەوتەکانیان بەدەستهێنا، کۆمەڵکوژی دژی کوردان پێک دەهێنرێت، بۆ ئەوەی هەرێمەکە چۆڵ بکرێت و گۆڕانی دیموگرافی ئەنجام بدەن. سیاسەتی دووڕووانەی دەوڵەتانی ئەوروپی و ڕای گشتی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین، کە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیانە بێدەنگن".

لە ڕێپێوانەکەدا، ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بەرزکرانەوە، ژنان و گەنجان پێکەوە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "فاشیست ئەردۆگان" و "تیرۆریست ئەردۆگان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان بەرزکردەوە.