دەوڵەتی تورک لە مانگێکدا ١١١ ڕۆژنامەنووسی دادگایی کرد
دەوڵەتی تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا ١١١ ڕۆژنامەنووسی بە مەبەستی زیندانیکردن دادگایی کردووە.
دەوڵەتی تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا ١١١ ڕۆژنامەنووسی بە مەبەستی زیندانیکردن دادگایی کردووە.
راپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی کۆمەڵەى رۆژنامەنووسان بە ناوی "باجی هەواڵەکان" بڵاوکرایەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕۆژنامەنووسان لە مانگی تشرینی دووەمدا تووشی گوشار و ئاستەنگێکی زۆر بوونەتەوە و لە ماوەی مانگێکدا لە ١٠ شاری جیاوازدا ٤٠ دانیشتنی جیاجیا بۆ دادگایکردنی رۆژنامەنووسان بەڕێوەچووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم ١١١ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار دادگایی کراون.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، بە گشتی ٦ ساڵ و ٤ مانگ و ١٢ ڕۆژ زیندانی و ١٦ هەزار لیرە سزای دارایی بۆ ٥ رۆژنامەنووس بڕاوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە بەشێکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان بەپێی "یاسای دژەتیرۆر" تاوانبارکراون.
هەروەها، ٤ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، کە ٣ کەسیان لە کاتی رووماڵی هەواڵدا دەستگیرکراون.
ژ.ت