دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕیسوا کرا

کوردستانیانی دانیشتووی ئەسینای پایتەختی یۆنان بە پێشەنگایەتی تەجەشە و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیاییان ڕیسوا کرد.

کوردستانیانی دانیشتووی ئەسینای پایتەختی یۆنان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕژانە سەر شەقامەکان و مەیدانەکان. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو بڵاوکرایەوە و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانەکران.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئێمە بێ ئۆجالان، جیهان بەسەرتاندا دەڕووخێنین"، "ئەردۆغانی بکوژ"، "ئەردۆغانی تیرۆریست کوردستان بەجێبهێڵە"، "دەوڵەتی تورکی تیرۆریست" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" وترانەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و بە بڵاوکردنەوەی نامیلکە و ڕگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا کۆتایی پێهات.

ژ.ت