دەیان کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕستاندا لە ئێشکگریدان بۆ خاوەنداریکردن لە تەرمى پۆیراز

بۆ خاوەنداریکردن لە تەرمی دەنیز پۆیراز، کە دوێنێ لە هێرشێکدا بۆ سەر رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئیزمیر کوژرا، دەیان کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕستاندا لە ئێشکگریدان.

دەنیز پۆیراز لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر کوژرا. دوای توێکاری تەرمەکەیان برد بۆ گۆڕستانی گەڕەکی تەپەجیک. لە دژی هەوڵەکان بۆ رفاندنی تەرمەکە، دەیان کەس لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕستاندا لە چالاکیی ئێشکگریدان.

ئەندامانی هەدەپە لە ئیزمیر رایانگەیاند، لە ساڵانی رابردوودا چەندین تەرم رفێنراون و راشیانگەیاند، بۆ خاوەنداریکردن لە تەرمەکەى دەنیز پۆیراز دەستیان بە ئێشکگری کردووە. تەرمەکەى پۆیراز دوای مەراسیمە ئایینییەکان لە مزگەوتی کادی کادیفە کالا بە خاک دەسپێردرێت.

ژ.ت