فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ، ماتینا، قەندیل، خواکورک و گوندەکانی دێرێکێ و کانێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی  هەپەگە ئاشکرای کرد ، سوپای تورکی داگیرکەر کە لە گارێ تێکشکا، بە فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە چڕی بۆدومان دەکات.

ڕاگەیەنراوەکە ئاوەهایە:

" ٢٠ی شوبات کاتژمێر ١١:١٠ ناوچەی مەرڤانۆس-ی هەرێمی ئاڤاشین ٢ جار بۆردومانکرا.

٢٣ی شوبات کاتژمێر ١١:٠٠ هەتاکوو ١٣:٠٠ دەورووبەری گوندی دێرێکێ-ی ناحیەی چەمانکێ-ی دهۆک ٦ جار بۆردومانکرا.

٢٣ی شوبات کاتژمێر ١٣:٤٠ دەورووبەری کانێ-ی ناوچەی ئامێدی ٢ جار بۆردومانکرا.

٢٣ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠ دەورووبەری چەمی زاپ ٢ جار بۆردومانکرا.

٢٣ی شوبات لە کاتژمێر ١٤:٣٠ ناوچەی کارکەری هەرێمی زاپ  ٢ جاران بۆردومانکرا.

٢٤ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٢٠ هەتاکوو ٠٩:٣٠ ناوچەی سەرێ-ی مەتینا بۆردومانکرا.

٢٤ی شوبات لە نێوان کاتژ،ێرەکانی ١٢:٠٠ بۆ ١٣:٣٠  گرێن شاواش، زەرگەلێ، هیوا، دەورووبەری گوندی کۆزلێ، گوندی بێ پالان، گوندی قەڵاتوکان، توتمەی قەندیل بۆرومان کران.

٢٤ی شوبات لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٢:٣٠هەتاکوو ١٣:٥٠ دەورووبەری چەمی لۆلالی و گردی بەربزن و ناوچەی گۆشینی خواکورک بە فڕۆکەی جەنگی بوردومانکرا. لەهەمان رۆژدا لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکان  دەورووبەری چەمی لۆلانێ-یان بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ک-ش