فەرماندە زەکی شەنگالی لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدکردنی یادکرایەوە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئێزدیان و کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زەکی شەنگالی لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە هێرفۆرد یادکرایەوە.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئێزدیان و کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زەکی شەنگالی لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە هێرفۆرد یادکرایەوە.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئێزدیان و کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەن) لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە هێرفۆرد یادکرایەوە. بنەماڵەکەی و نوێنەری ڕێکخراوەکان و کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.
وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زەکی شەنگالی و شەهیدە ئێزدییەکان هەڵواسرا و خولەکێک ڕێزگرتن نیشاندرا.
لەسەر ناوی بنەماڵەی زەکی شەنگالی، گوڵێ ئۆزدەن ڕایگەیاند تا بەدیهاتنی یەکێتی جڤاکی ئێزدی، تێکۆشانی شەنگالی بەردەوام دەبێت.
پاشان لەسەر ناوی دامەزراوەی بەرخۆدەرانی شەنگال خەلیل چیا، وە ئەندامی کۆردیناسیۆنی ناڤ-یەک حاجی چەلیک وتەیەکیان پێشکەش کرد، جەختکرایەوە تا کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی سەر جڤاکی ئێزدی و بەدەستهێنانی ستاتۆ، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، ئەنگین سەڤەر ڕایگەیاند زەکی شەنگالی بۆ ئازادی شەنگال و سەلامەتیی گەلی ئێزدی تێکۆشانێکی بێوێنەی کرد.
لەسەر ناوی چەتری مەجلیسی ژنانی ئێزدی (سەمەژێ) نوژیا گونای ڕایگەیاند تێکۆشانی پێشەنگانی وەک زەکی شەنگالی، هەنگاو بە هەنگاو ژنانی ئێزدی بەرەو ئازادی پێشخست.
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.