فەرەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش هۆشداریی بە ئەمریکا دا

لە چاوپێکەوتنی نێوان بەڕێوەبەریی نوێی ئەمریکا و فەرەنسادا، داوا لە واشنتۆن کرا لە دژی چەتەکانی داعش، کە لەم دواییانەدا لە سوریا و عێراق سەرلەنوێ مەترسییان دروستکردووتەوە، تێکۆشانێکی بەهێزی هاوبەش بەڕێوەببات.

لە چاوپێکەوتنی نێوان ئەنتۆنی بلیکن وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا و جان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەى فەرەنسادا، بابەتی تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوە لە دژی هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوە فەرەنسیەکانەوە، لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژ بە هەڕەشە و مەترسیی چەتەکانی داعش کراوە، کە لەم دواییانەدا زیادی کردووە. لۆدریان لەو چاوپێکەوتنەکەدا باسی لە "گرنگیی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ساحل دا" کردووە.  

ئاماژ بەوەشکراوە، لە چاوپێکەوتنەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە هەڕەشەى داعش لە سوریا و عێراق کۆتایی پێنەهاتووە.

لە ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا، ترامپ بە گرتنەبەری هەندێک رێوشوێن تێکۆشانی لە دژی داعش خستە دۆخێکی مەترسیدارەوە. رێگای بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دا. لەو هێرشانەدا دەوڵەتی تورک چەتەکانی داعشی کردبوو بە سەربازی خۆی و بە پارە شەڕی پێدەکردن. ترامپ پێش رادەستکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکانی، بڕیاریدابوو ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ٢ هەزار و ٥٠٠ سەرباز کەم بکاتەوە.

ژ.ت