گەنجان لە بەرلین لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجام دا

بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجانی کورد لە بەرلین چالاکیان ئەنجامدا و تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی تووند و قورسکراو.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ئەندامانی تێکۆژن، تەجەشە و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا وێنە و ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە.

گەنجان لە چالاکیەکەدا تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایانگەیاند، دووڕوویی سی تی پی ڕەتکردەکەنەوە و لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندنەوە و تیایدا هاتبو: "نابێت داهاتووی گەنجان لە پشت دەرگانی ئیمراڵییەوە گۆشەگیر بکرێت".

چالاکیی گەنجان نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو. چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان (Freiheit für Öcalan, Frieden in Kurdistan)" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت