گەنجان پارتی سۆسیاڵ دیموکراتی ئەڵمانیایان شەرمەزار کرد

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر (تەجەشە)، پانکارتێکیان بە باڵەخانەی (ئێس پی دی)یەوە هەڵواسی لە شاری هانۆڤەر و پشتگیری حکومەتی ئەڵمانیایان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر (تەجەشە) لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، پانکارتیکی (ئازادی بۆ ئۆجالان، قەدەغە لەسەر پەکەکە هەڵگرن) بە باڵەخانەی (ئێس پی دی)یەوە هەڵواسی.

گەنجان پشتگیری سەربازی و سیاسی حکومەتی ئەڵمانیایان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد.

تەجەشە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

ف.ق