گەریلاکانی هەپەگە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بۆچوونی خۆیان لەسەر تێکۆشانی ئازادی ژنان دەربڕی.
مەزڵوم چیاگەر سەرنجی خستەسەر ماناداری و گرنگی ٨ی ئادار و گوتی: "سیستەمی سەرمایەداری بە هەموو شێوەیەک ژنی سەرکووت کردووە و کردوونی بە کۆیلە. هەر بۆیە ڕێبەرێتی دەڵێت 'تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت'. بۆیە گەر ژن ئازادی دەستنەهێنێت، ئەوا بۆهەمیشە کۆمەڵگە لە بندەستییدا دەبێت و ئازاد نابێت. دەبێت لە سەرەتادا شۆڕشی بونیاد بنرێت تا ئەوەی ژن سەربەخۆ و ئازاد بێت. ژنان پێویستە خۆیان بەڕێوەبەرن و هیچ جۆرە دەسەڵاتداری و سەردەستەییەک قبوڵ نەکەن."
ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی هەمووانە!
گەریلا مەزڵوم لە قسەکانییدا هەڵسەنگاندی بۆ ئەو ئەرکە کرد کە دەکەوێتە سەرشانی گەریلا و وتی: "ئەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆمان ئەوەی بۆ ئازادی ژنان بجوڵێینەوە. لە تێکۆشانماندا وەک هاوڕێیانی پیاو هەرچی بکەوێتە ئەستۆمان ئەوە دەکەین، بۆیە نابێت ئەم تێکۆشانە هەر ژنان بیکەن، چونکە ئەرک و تێکۆشانی هەموومانە."
مەزڵوم چیاگەر پەیوەست بە درووستکردنی کەسایەتی سەرنجی خستەسەر گرنگی پەروەردە و گوتی؛ "بۆ ڕزگاربوونمان لە سیستەمەکە پێویستە خۆمان پەروەردە بکەین و خۆمان بونیاد بنێینەوە. دەبێت لە ڕووی زیهنیتەوە خۆمان پێبگەینین و هەموو ئەمانەش بە پەروەردەکردن دەبێت. لەنێو تێکۆشانماندا هەر بەم جۆرە بەڕێوەدەچێت. هەم هەڤاڵانی ژن، هەمیش هەڤاڵانی پیاو لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە وەردەگرن. بنەمایی پەروەردەکەشمان بۆ ئەوەیە کە چی بکەین تا ئەوەی لە زیهنیەتی سەردەستە ڕزگارمان ببێت."
نە سەردەستی نە کۆیلایەتیش
گەریلا مەزڵوم چیاگەر لە کۆتاییدا پەیوەست بە پێناسەی ژنەوە ئەمەی گوت: "لەسەر ڕەگەزی هاوڕێیەتی پێکەوەین. هیچ کاتێک نزیکایەتی سەردەستە و کۆیلایەتی قبوڵ ناکەین. لە هەموو ڕوویەکەوە بە یەکسانی دەجوڵێینەوە. ژن کۆمەڵگە لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە و بەڕێوەی دەبات. ژن کۆمەڵگەبوون دادەمەزرێنێت."
'مانگی ئادار مانگی ئازادی مرۆڤایەتیییە'
گەریلا کورتای دێرەزۆریش هەست و بۆچوونەکانی خۆی دەربارەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەربڕی و وەک مانگی ئازادی ژن هەڵیسەنگاند.
کورتای گوتی؛ "بۆچی ٨ی ئادار درووستبوو؟ لە نێو ڕێکخستندا هەستمان بە گرنگی ٨ی ئادار کرد. لە کۆمەڵگەدا ژن کۆیلە بوو، بەڵام لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلان و ساکینەدا لە نێو ڕێکخستندا تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبرێت. لە نێوان هەڤاڵانی گەنج (پیاو) و ژناندا جیاوازییەک نییە، یەکسانی بنەمایی هەموو شتێکە. هەموومان لەسەر بنەمای فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین و کار دەکەین."
ژنان چەندە شەڕبکەن ئەوەندە لە ئازادی نزیک دەبنەوە
گەریلا کورتای دێرەزۆر لە بەردەوامییدا گوتی: "ژنان لە نێو کۆمەڵگەدا هەموو کاتێک بەر توندوتیژی دەکەوتن و خاوەنداری بەهایی ئەخلاقی نەبوون. ژنان هەموو کاتێک لە چوارچێوەی خێزان و ماڵدا سنوردار کرابوون. بەڵام لە نێو ڕێکخستندا هەم لە تێکۆشاندایە و هەمیش خۆی ئازاد دەکات. لەبەرئەوەی دەزانێت کاتێک ژن ئازاد بوو ئەوا کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت. ئێمەیش وەک هەڤاڵانی پیاو بە رووحی هەڤاڵاێتییەوە نزیک بە هەڤاڵانی ژن دەبینەوە. ئەوەی ئایدیایی ئازادی ژنی بونیادناوە خودی ڕێبەر ئاپۆ بوو. وە بوو بنەمایی ئایدای ئازادی بۆ ژنان. دەبێت لەسەر بنەمایی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ زیهنیەتی خۆمان ئازاد بکەین. دەبێت ژنانیش لەسەر بنەمای ئازادییان درێژە بە تێکۆشانیان بدەن."