'گۆشەگیری کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کوردان'
هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ موراد کاڵماز دەست نیشانی کرد، گۆشەگیری کاریگەری لە سەر هەموو گەلی کورد، گەلی تورک و سەرجەم گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت.
هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ موراد کاڵماز دەست نیشانی کرد، گۆشەگیری کاریگەری لە سەر هەموو گەلی کورد، گەلی تورک و سەرجەم گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت.
بەهۆی گۆشەگیری دژواری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئوجالان ماوەی زیاتر لە٣٠ مانگە بەهیچ شێوازێ زانیاری وەرناگیرێت. گۆشەگیری ڕەها دەگۆردرێت بۆ کوشتن و پاکتاوکاری گەلی کورد.
هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ موراد کاڵماز لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەنەفە قسەی کرد و وتی: بە کۆتایی هێنان بە قۆناخی چارەسەری گۆشەگیری چڕتر بووەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە گۆشەگیری دژی ئیرادەی سیاسی گەلی کوردە. هەروەها وتی:"گۆشەگیری سەرەتا لەئیمرالیەوە دەستیپێکرد وهەموو زیندانەکانی گرتەوە، وەک دەزانرێت 10 هەزار زیندانی سیاسی هەیە، لەزنیدانەکانەوە بە هەموو کۆمەڵگە بڵاوبووەوە".
کاڵماز ڕایگەیاند، کە لەمەودوا بەردەوام دەبن لە تێکوشانی بەهێز بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ئیمرالیە بۆ سەرجەم زیندانەکان و وتی، "چونکە گۆشەگیری کاریگەری لە سەر دەیان هەزار کەس بەگشتی هەموو گەلی کورد هەیە. بۆیە داوا دەکەین دەستبەجێ کۆتایی بەم کارە بهێنرێت".
کاڵماز ڕایدەگەیەنێت، گۆشەگیری تەنها لەسەر یەک کەس نییە و جەختی کردەوە، "ئەو گۆشەگیرییەی ئەمڕۆ بەرامبەر کورد دەکرێت، هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، ئەم سیاسەتە بەتایبەتی کاریگەری لەسەر سوریا، ئێران، عێراق و باشووری کوردستان هەیە، بۆیە دەبێت ببینرێت کە گۆشەگیری تەنها دژی کورد نییە، بەڵکوو دژی سەرجەم کۆمەڵگای تورکیایە. ڕێکارە سیاسییەکانی جەمسەری ئاکەپە-مەهەپە بە ڕوونی ئەمە نیشان دەدەن.
موراد کاڵماز لەدرێژی قسەکانیدا وتی: "ئەگەر ئابووری تورکیا لە قەیرانێکی بەم جۆرەدایە، یەکێک لە هۆکارە گەورەکان گۆشەگیریی ئیمرالییە چونکە ئەوەی ئابووری ئەم وڵاتەی گەیاندە ئەم ئاستە، سیاسەتەکانی شەڕە".
موراد کاڵماز سەرنجی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ڕاکێشا و ڕایگەیاند، نوێنەری سەرەکی دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم پرۆسەیە ڕوونە و وتی، "ئەگەر بمانەوێت کۆتایی بە شەڕ بهێنین، تاکە چارەسەر گفتوگۆیە و بەردەنگی ئەمەش بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە و دەبێ گۆشەگیری لە ئیمرالی، لەسەر هەموو زیندانەکان و گەلانی ناو تورکیا کە سەپێندراوە، دەستبەجێ کۆتایی پی بهێندرێت ”.