گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد لە سیدنی شەرمەزارکرا
گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
لە شاری سیدنی ئوسترالیا دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکەوە لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێ چالاکییەکی جەماوەری ئەنجامدرا. سیناتۆری پارتی سەوز دەیڤد شۆبریج و پەرلەمانتاری پارتی سەوز ئابیگێل بۆید و کاندیدی پارتی سەوز بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی بالمەین عیسمەت تاشتان، بەشداری چالاکییەکە بوون.
پەرلەمانتاری پارتی سەوز ئابیگێل بۆید ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە، جەختی کردەوەیە مامەڵە و سەودا لەسەر گۆشەگیری هەوڵی بچوککردنەوەیە، گوتی: "بۆ ئێمە جێگەی خەمگینییە، حکومەتی فیدراڵ دەربارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەرامبەر ئۆجالان بێدەنگە و لەم بارەیەوە بانگەواز لە جڤاکی نێونەتەوەیی ناکات. وەک پارتی سەوز لێرە و لە هەموو جێیەک پشتگیری گەلی کورد دەکەین. ئێمە لەگەڵتانین و بەڵێن دەدەین بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان هەرچی لەدەستمان بێت بیکەین".
سیناتۆری پارتی سەوز دەیڤد شۆبریج تیشکی خستەسەر گرنگی کەمپەینی ٦٨ براوەکەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوتی: "حکومەتی تورکیا کارێکی دڕندانە دەکات، کاتێک عەبدوڵا ئۆجالان لە گەلی کورد دادەبڕێتو مافی سرووشتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی دەکاتە بابەتی هەڕەشە و مامەڵە. ئەمە قبووڵ ناکرێت".
کاندیدی پارتی سەوز بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی بالمەین عیسمەت تاشتان ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنها کەسێک نییە، ڕێبەر و ئیرادەی سیاسی ملیۆنان کوردە، ڕێگەی چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراتیکی پرسی کورد بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێتەدی. ڕایگەیاند دەبێت ئوسترالیا ڕۆڵ بگێڕێت بۆ چارەسەری ئەم پرسە.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کوردی دیموکراتیکی ئوسترالیا بروسک ئایڤەری گوتی: " ئازادی گەلی کورد و کوردستان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی. تا گۆشەگیری ڕەها نەشکێنرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، ناتوانرێت کێشەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەر بکرێت. ئێمە وەک گەل تا بەدیهاتنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین لە چالاکی".
چالاکییەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتایی هات.