پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، لە بازنەی قەرس گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەبارەت بە ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨قسەی کرد و ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و سیاسەتی گۆشەگیری کە دواتر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە بەرخۆدانی گەلی کورد پووچەڵ کرایەوە.
گوڵستان ئاماژەی بەوەدا، لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالاندا، پیلانێک لە دژی گەلی کورد، کۆمەڵگابوونی کورد، تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی کورد ئەنجامدراوە و وتی، " لەدوای دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییی، سیستەمی نێونەتەوەیی هەرگیز ڕانەوەستاوە. لە دروستبوونی داعشەوە هەتا قاعیدە و تاڵیبان، دەبینین کە سیستەمی نێونەتەوەیی هێزەکانی دژی کۆمەڵگا، دژی ئازادی، دژی ژنان پڕ چەکیان کردن و ویستوویان لە رۆژهەڵای ناوەڕاست بیانکەنە ئەکتەرێک، هێزێک. بەم شێوەیە هەوڵیان دا شێوازیکی نوێ دروست بکەن."
لەگەڵ زیادبوونی گۆشەگیریدا هێندەی تر شەڕ قورستر دەبێت
کۆچیگیت ڕایگەیاند، کە پێویستە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی چارەسەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسی لەسەر بکرێت و وەها درێژەی بەقسەکانیدا"دەتوانین بڵێین لە دژی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک، پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک، پارادیگمای ئازادی ژنان، پارادیگمای ئیکۆلۆژی، پیلانگێڕی ئەنجامدراوە. بۆ ئەوەی لەم بازنەی ئاگرە ڕزگارمان بێت تەنها یەک پارادیگما هەیە، ئەویش پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک، سیستەمی کۆنفیدراڵی گەلان، واتە پێکەوە ژیان و ئازادی کۆمەڵگا و بیروباوەڕی و گەلان. بۆ ئەمەش دەبێت، هەنگاوی جدی بنرێت، سەرەتا کێشەی کورد بە شێوازی ئاشتیانە و دیموکراسی چارەسەر بکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلان دەتوانن پێکەوە بژین بەبێ ئەوەی ببنەدوژمنی یەکتر، فورمووڵەی بەڕێز ئۆجالان بە ڕوونی دیاری کردووە. بەڵام ئێستادا دەبینین کەماوەی ٣٠ مانگە بەسەر بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دیکە لەوێ سیاسەتی گۆشەگیری قورس بەڕێوەدەچێت.
لەبەر ئەوەی قازانجێکی بۆ ئەوان نییە، ڕاستیی ئاکەپە-مەهەپە وایە کە هەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەدەن. لەبەر ئەو ڕاستیە کە سوودی بۆ ئەوان نییە تورکیا ئەمڕۆ هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا. کاتێک مرۆڤ گرنگی بە هەموو ئەمانە دەدات، تێدەگەن پیلانگێڕی لە دژی کێ و چی و بۆچی ئەنجامدراوە. بە دڵنیاییەوە دەبینین کە گەلی کورد و سیاسەتی دیموکراتیک لە تورکیادا هێڵێکی دیموکراتیکیان لە دژی پیلانگێڕییەکە بەرزکردۆتەوە. قۆناغی شۆڕشگێڕانەی ئەمڕۆمان وەک وەڵامێک بۆ ئەم پیلانگێڕییە دەبینین و بە ڕوونی ئەمە لەپێش چاوان دیارە”.
کۆچیگیت ڕایگەیاند، کاتێک گۆشەگیریمان هەڵگرت، هەموو بەربەستەکانی بەردەمیان لابرد و وتی، "هیوای ئاشتی گەلی کوردیان زیندان کردووە و گۆشەگیریان کردووە. ڕاستییەکەی لەبەرامبەری هەبوونی سیاسەتی دیموکراتیکی کورد سیاسەتی گۆشەگیری بەڕێوە دەبرێت. لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا دواڕۆژی گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت، گۆشەگیری پەیوەندی بە بوونی گەلی کوردەوە هەیە. هەر بۆیە ئێمە گۆشەگیری تەنها بە بابەتی چاوپێکەوتن لە زینداندا نابینین، دەزانین هەموو ئەو شتانەی بەسەر گەلەکەماندا دێت، بەسەر گەلی تورکیادا روودەدەن، پەیوەندی بە گۆشەگیرییەوە هەیە، لەگەڵ زیادبوونی گۆشەگیری، رەفتارە دژە دیموکراسیەکان لە تورکیایش زیاتر دەبن، هەروەها لەگەڵ پێکهێنانی گۆشەگیری، سیاسەتەکانی شەڕ قورستر دەبن. هەرچەندە گۆشەگیری زیاتر بێت، کێشەکانی ناو سیستمی ئەم وڵاتە زیاتر دەبن. وە هەرچەند گۆشەگیری زیاتر دەبێت، قڕکردنی ژنان زیاتر دەبێت.لەم وڵاتە وەک قڕکردنی ژن، وەک قڕکردنی رەگەزی بەردەوامە."
گوڵستان ڕایدەگەینێت، پێویستە گەلی تورکیا، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەنگی خۆیان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری دەرببڕن و وتی، "ئێمە ئەم گۆشەگیرییە تەنیا لەسەر گەلی کورد، تەنیا دژی بەڕێز ئۆجالان، تەنیا لە ئیمرالی نابینین. دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە دەبینین کە سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی لە هەموو بەشێکی وڵاتدا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەو مانایەیە هەناسەی کرێکارێک بگری و مافەکەیشی پێنەدرێت."
گۆشەگیری کێشەیەکی تەکنیکی نییە
نوێنەری پارتی چەپی سەوز ئاماژەی بەوەدا کە گۆشەگیری پرسێکی تەکنیکی نییە، نادادپەروەرییە کە پێویستە هەموو گەلی تورکیا سەرەنجی بخەنە سەر و وتی، "مەسەلەکە تەنیا ئەوە نییە چاوپێکەوتن بکرێت ، بەڵکوو لەم وڵاتەدا زۆر نادادپەروەری بنچینەیی هەیە، هەوڵ دەدەن ڕژێمێک بەرەو پێشەوە ببەن، ئاکەپە کاری ئەمەیە، هەوڵدەدات بەم بێ یاساییە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، مرۆڤێک لە تورکیا بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی گۆشەگیریی زیندانی ئیمرالی ببێتەوە چۆن دەتوانێ لە شوێنێکی تردا بەرامبەر نادادپەروەری بوەستێتەوە؟ مەبەستم ئەوەیە ئێمە لەبەردەم لەناوچوونی دارستانەکانی ئاکبەلەن، دەوەستینەوە، دژی لەناوچوونی دارستانەکانی چیای کاز دەوەستینەوە، دژی کەمی حەقدەستی کرێکاران دەوەستینەوە، دژی سەرکوتکردنی کرێکاران دەوەستینەوە، دژی پاکتاوکردنی دامەزراوە دیموکراتیکەکان دەوەستینەوە، دژی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ دەوەستینەوە.
بەڵام کاتێک بەرامبەر ئەمانە دەوەستینەوە، کاتێک باس لە ئیمرالی دەکرێت، دەڵێین 'بەڵام'، بێدەنگ دەبین ئەوکات کێشەی دڵسۆزیمان هەیە. بە نەبینینی گۆشەگیری لە ئیمرالی، دیموکراتیک بوون لە تورکیادا ئەستەمە. تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت تورکیا دیموکراسی بەخۆیەوە نابێت. تا گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵنەگیرێت کێشەی کورد چارەسەر ناکرێت. چونکە بەڕیز ئۆجالان نوێنەری سەرەکی پرسی کوردە. واتە ئەگەر ئاشتی هاتەدی، پرسەکە چارەسەر دەبێت، گەلەکەمان بەرێز ئۆجالان وەک نوێنەری سەرەکی خۆی دەبینێت.
بۆیە داوای ئازادی نوێنەری سەرەکی بۆ چارەسەری کێشەی کورد، بەڕێز ئۆجالان، داوای لابردنی گۆشەگیری، داوای جێبەجێکردنی یاسای نێونەتەوەیی و یاساکانی کۆماری تورکیا داواکاریەکی ڕەوان. مرۆڤ بە وەستانەوە بەرامبەر ئەم نادادپەروەرییە، دەتوانێت ببێتە دیموکرات و شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە. ئەگەر بمانەوێت مافی ژیان بپارێزین، ئەگەر داوای مافی خۆمان بکەین لەم وڵاتەدا، ئەگەر داوای وڵاتێکی دیموکراتیک و یەکسان و ئاراممان دەوێت، ئەوکات دەبێت ڕاپەرین، دەنگمان هەڵبڕین، چالاکی ئاشتیانە، رەوا و دیموکراتیک پێک بێنین”.