هاوشارەوانی پێشووی سوور-یش لە دژی گۆشەگیری مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنێت
هاوشارەوانی پێشووی سوورێ سەید نارین کە ٤ساڵە بە دیل گیراوە، لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی مانگرتن لەخواردن ڕادەگەێنێت .
هاوشارەوانی پێشووی سوورێ سەید نارین کە ٤ساڵە بە دیل گیراوە، لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی مانگرتن لەخواردن ڕادەگەێنێت .
چالاکی مانگرتن لەخواردن بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ڕۆژی ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستی پێکردووە لە ڕۆژی ٦٣هەمی خۆیدا بەردەوامە.
سەید نارین هاوشارەوانی پیشووی سوورێ کە ماوەی ٤ساڵە لە بەندیخانەی تیپی (اڵی)کالکاندارەی ڕێزەیێ بەدیل گیراوە، ڕایگەیاند کە سبەی دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات.
' پێوەندی لە گەل بەشەکانی ترئاستەنگ دەکرێت'
نارین لە رێگەی تەلەفون بە هاوسەرەکەی وت: " سبەی گروپێکی نوێ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. منیش لە ناو ئەو گروپەدام. ئێمە ٢٣ کەسین لەم سالۆنەدا دەستمان بە مانگرتن کردووە. بە بیانووی کرۆنا ڕێگە نادەن پێوەندیمان لە گەل سالۆنەکانی تردا هەبێت.
بەسێلە نارین هاوژینی سەید نارین وتی کە ٩مانگە چاوی بە هاوژینەکەی نەکەوتووە، بەرپرسان بەم شێوەیە سزای دەدەن.
ک-ش