هاوسەرۆکان و بەڕێوەبەرانی هەدەپ هەڵبژێردران
هاوسەرۆکان، بەڕێوەبەران، ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری، لێژنەی دیسپلینی ناوەندی و لێژنەی ڕێکەوتنەکانی هەدەپ هەڵبژێردران.
هاوسەرۆکان، بەڕێوەبەران، ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری، لێژنەی دیسپلینی ناوەندی و لێژنەی ڕێکەوتنەکانی هەدەپ هەڵبژێردران.
پارتی چەپی سەوز چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بە دروشمی "بۆ ئازادی" لە هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک لە ئەنقەرە بەڕێوەبرد.
لە کۆنگرەکەدا ناوی پارتەکە بۆناوی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (هەدەپ) گۆڕدرا. تولای هاتیمئۆگیولاری ئۆروچ و تونجەر باکرهان وەک هاوسەرۆکی گشتی (هەدەپ) هەڵبژێردران.هاوکات بەڕێوەبەرانی پارتەکەیش دیاری کران. ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حزبەکە لە ٨٠ کەس پێکهاتووە.
ئەندامانی لێژنەی دیسیپلینی ناوەندی پێکدێن لە: جمهور ئەگە، غەریب کاندەمیر، زەینەب نیلگون سالمانەر، ئەمین ئەکیازیلی، حوسێن گۆزن، ئەیلەم ئارزو کایائۆغڵو و تولای کلنچ.
ئەندامانی سەرەکی لێژنەی ڕێکەوتنەکانیش ئەمانەن: ئایلین حاجالۆغڵو، عایشە ئەردەم، نەوزات ئۆنوک، عایشە ئەلیف عەلا حەسەن ئۆغڵو و محەمەد ساڵح یەڵدز.