بە دیمەن

هاوسەرۆکانی شارەوانی وان و ئێلح: لابردنی قەیوم مەرجی ڕەخساندنی ئاشتییە

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح و وان کە قەیومییان لە جێگە دانراوە خواستی ئاشتی و دیموکراسییان دووپاتکردەوە گوتییان: "دەبێت کۆتایی بە نایاسایەتی قەیوم بهێندرێت و لابردنی قەیوم مەرجی ڕەخساندنی ئاشتییە. وە پێویستە دەسەڵاتداری لەم پرۆسەیەدا هەنگاوی یاسایی بنێت."

لەم قۆناغەدا کە جارێکی دیکە پرۆسەی چارەسەری بووەتەوە بە ڕۆژەڤ، هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەشاری وان عەبدوڵا زەیدان و هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆندوک کە قەیومیان لە جێگە دانراوە ئاماژەیان بەوەدا قەیوم هێرشێکی ئاشکرایی سەر ئیرادەی گەلە و پێویستە کۆتایی پێبهێندرێت، ئاماژەشییان بەوەدا پێویستە بەها دیموکراتیکییەکان بپارێزرێن و ئیداری خۆجێی لەلایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی گەلەوە بەڕێوەببرێت.

'پیویستە هەنگاوی ڕوون بنرێت'

هاوسەرۆکی شارەوانی ئێپلح گوڵستان سۆدنوک دەستینشانی کرد دەبێت لەم پرۆسەیەدا زیندانییە نەخۆشەکان بەربدرێن و کۆتایی بە سەپاندنی قەیوم بهێندرێت، ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵگە خاوەنداری لە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کرد و ڕایگەیاند کۆبوونەوەکانی قۆناغەکە جێگەی دڵخۆشین، بەڵام بۆئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە بەڕێوەبچێت، دەبێت هەندێک هەنگاوی ڕوونی پراکتیکی بنرێت، کە گرنگترینیان بەردانی زیندانیانی نەخۆشە و ئەو زیندانیانەیە کە ماوەی زیندانییەکانیان تەواوکردووە.

'دەبێت کۆتای بە قەیوم بهێندرێت'

گوڵستان سۆندوک دەسنیشانی کرد، بۆئەوەی باوەڕی گەل بە پرۆسەکە بگەڕێتەوە پێویستە دەسەڵاتداری هەنگاوی ڕوونی پراکتیکی بنێت و ئەمەی گوت: "بەم شێوەی دەتوانرێت ئاشتییەکی شکۆدار بونیادبنرێت. بەڕاستی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دەستەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل نابێت. پێوستە دەستبەجێ کۆتایی بە قەیوم بهێندرێت." جەخی لەوەشکردەوە تێکۆشانیان لە دژی پێکهێنانە نایاسایەکانی دەسەڵاتداری بەردەوام دەبێت.

'پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە پرۆسەکە بکات'

هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری وان، عەبدوڵا زێدان کە قەیوم لە جێگەکەی دانراوە باسی لەوەکرد پێویستە گەل خاوەنداری لە بانگەوازی ئاشتی بکات، هەروەها جەختی لەوەکردەوە دەبێت کۆتای بە قەیومی سەپێندرا بهێندرێت و زیندانییە نەخۆشەکان بەربدرێن.

زێدان سەرنجی خستەسەر دەنگدانەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کرد لە ناوگەلدا گوتی: "لە گۆڕەپانی ٨ی ئادار و نەورۆزدا گەل نیشانی دا خاوەنداری لەم پرۆسەیە دەکەن. بۆیە پێویستە دەسەڵاتداری هەنگاوی کۆنکرێتی لە پێناو ڕەخساندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکییدا بنێت. باسی پرۆسەیەکی مێژووی دەکەین، پێویستە هەمووکەسێک خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکات و بە جددییتەوە نزیکی ببێتەوە."

'پێویستە کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی ئیرادە بهێندرێت'

زێدان سەپاندنی قەیومی بە توندی شەرمەزارکرد و جەختی کردەوە لەوەی قەیوم دژ بە سیستەمی دیموکراتیکییە و دزینی ئیرادەی گەلە و گوتی: "دەبێت دەسەڵاتداری دەستبەرداری سیاسەتی قەیوم ببێت، مانا بدات بە بەها دیموکراتیکییەکان و ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرێت."