هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئاکدەنیز زیندانیکران و قەیوم لە جێگەیان دانرا
دوای ئەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین هۆشیار سارییەڵدز و نوریە ئاسلان کە شەوی رابردوو بڕیاری زیندانیکردنیان بۆدەرچوو، ئەمڕۆ قەیوم لە جێگەیان دانرا.
دوای ئەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین هۆشیار سارییەڵدز و نوریە ئاسلان کە شەوی رابردوو بڕیاری زیندانیکردنیان بۆدەرچوو، ئەمڕۆ قەیوم لە جێگەیان دانرا.
هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین هۆشیار ساری یەڵدز و نوریە ئاسلان کە لە ١٠ی کانونی دووەمەوە لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیاندا دەستگیرکرابوون، دوێنێ برانە بەردەم دادگا و دواتر فەرمانی زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، کە قەیوم بۆ شارەوانی ئاکدەنیز دانراوە.
وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک ئەوەشی خستەڕوو کە قائیمقامی ئاکدەنیز زەید شەنەر وەک قەیوم کاروبارەکانی شارەوانی ئاکدەنیز بەڕێوەدەبات. هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیش لە ئەرکەکەیان لادراون.