سەربازانی تورک لەسەر سنوور هاوڵاتییەکی سورییان بە ئەشکەنجە کوشت

راگەیەندرا کە سەربازانی تورک بە شێویەکی دڕندانە دوو هاوڵاتییەکی سوریان ئەشکەنجە کرد کە هەوڵیان دەدا لە رێگەی سنووری کۆبانێوە بەرەو باکوری کوردستان بپەڕنەوە. لە ئەنجامدا یەکێکیان بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان ٢ هاوڵاتی سوری لەو کاتەی هەوڵیان دا لە سنوورەوە بپەڕنەوە، لەلایەن هێزەکانی دوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەستگیرکران.

لە ئەنجامی ئەشکەنجەی دڕندانەی سەربازانی تورک مەحمود خەڵەف رەبیعە ژیانی لەدەستدا. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسە خەڵکی حەما و دانیشتووی رەقا بوو. ئەو کەسەی دیکەش بە گوێرەی زانیارییەکان برینداربووە.