ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕی ڕاگەیاندنی ئازاد
ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕ بێگومان پشتبەستوون بە هێڵێک. نوێنەرایەتی نەریتی میراتێکن. هێڵی ئاپێ موسا، غوربەتلی، سەید ئەڤران هێزی هەرە کاریگەری ماتەوزەی ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕە کە ئەم دۆزە پیرۆزە بەڕێوەدەبن.
ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕ بێگومان پشتبەستوون بە هێڵێک. نوێنەرایەتی نەریتی میراتێکن. هێڵی ئاپێ موسا، غوربەتلی، سەید ئەڤران هێزی هەرە کاریگەری ماتەوزەی ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕە کە ئەم دۆزە پیرۆزە بەڕێوەدەبن.
ئایا مرۆڤ دەتوانێ ڕۆژنامەوانی دەنگی ڕاستی و ڕاگەیاندن و شۆڕشگێڕێک کە بۆ خاوەنداریکردن لە منداڵانانی پاشەڕۆژ سوێندی خواردووە لێکترجیابکاتەوە؟ بە بڕوای من هەردووکیان بناغە و رێنیشاندەری ژیانن. ئامانج، یوتۆپیا، خەون و دڵسۆزییان یەکێكە. ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕ دەنگ و لێگەڕێنی حەقیقەتن. یانی بیرکردنەوەیان لە ئافراندنی ڕێگا نوێیەکاندا گونجاوە. ڕێگەی نوێ کە هیچ سنورێکی نییە...
پێش هەمووشتێک ئەوەی ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕ دەگەیەنێتە کرۆکی خەون و خەیاڵ، یۆتۆپیاییە. هیوای ئازادی خستۆتە نێو جانتاکەی و لە دژی ژیانی ماددی دەوەستێتەوە. قسەی شکۆیە و دەڵێت 'ناهێڵم شکۆ پێشێل بکرێت'. بەم شێوەیە دەبێتە هیوا بۆ هەموو کەسێک. بە تایبەت ئەگەر لەنێو شەڕێکی قورسدابێت ئەوکاتە لە تۆمارکردنی شکۆی مرۆڤایەتی و بەرخۆداندا دەبێتە ئەرکی خۆی.
ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕ بێگومان پشتبەستوون بە هێڵێک. نوێنەرایەتی نەریتی میراتییەک دەکەن. هێڵی ئاپێ موسا، غوربەلی، سەید ئەڤران هێزی هەرە کاریگەری ماتەوزەی ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕە کە ئەم دۆزە پیرۆزە بەڕێوەدەبن.
لە نێو ئەم سەردەمەدا چەندین پەیامنێری شەڕ هەن کە بە ڕوحی ئەم هێڵەوە دەجوڵێنەوە. بە بوێری، فیداکارییەوە بە دوای حەقیقەتدا دەڕۆن، لە دژی ڕابردووی تاریک بە سەربڵندیەوە دەجوڵێنەوە، بە دوای ئایندەیەکی ڕووناکدا دەگەڕێن و خواستیان پاراستی شکۆی مرۆڤایەتییە. ئەوان شاهیدی زیندوی تێکۆشانی ڕۆناکی و تاریکایەتییە، حەقیقەت و زۆرداری، باشی و خراپی، جوانی و نەگریسی، ئازادی و کۆیلایەتیین. ڕاستی ڕووداوەکان دەردەخەن و دەبنە ڕووناکی لە گۆڕانی کۆمەڵایەتییدا. لەگەڵ حەقیقەتدا بە لێگەڕین لە دادپەروەری یەکانگیردەبن و بەناوی مرۆڤایەتییەوە دەبنە بوێری. ئەم بوێرییە لە نیشاندانی هەڵوێستە. زەحمەتی زۆر لە دەرنجامی ڕاگەیاندنی ڕاستییدایە بەڵام ڕاست دەکەونەوە، بوێرییان بەهێزتردەکات.
ڕاگەیاندنی حەقیقەت دەبێتە بەشێک لە تێکۆشانی هاوبەشی گەلان
پەیامنێرانی جەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد لە دژی هێزە داگیرکەرەکان باری قورسی حەقیقەت هەڵدەگرن. پاراستنی حەقیقەت لە نێو هێرشی قورسدا دەبێتە بەرپرسیارییتییان، دەبێتە جەوهەرییان. بۆ ئەوەی ئەمە دەربڕن، بۆ ئەوەی ئەو چیرۆکە ونبووانەی مرۆڤایەتی لە نێوشەڕدا بخەنە بەرچاو و بیگەیەننە جەماوەری گەل، پارێزگاری لە حەقیقەت دەکەن. هاوکات کارەکەیان بۆ نەوەی نوێ مێژووویەکە. لەژێر سایەی هەڵوەشاندنەوەی شەڕدا چیرۆکی هاوکاری و پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆحی مرۆڤایەتیی ڕادەگەیەنن.
هەناسەی گەرمی هیوا و ئازارەکانی شەڕ تۆمار دەکەن. لە نێو دۆخێک لە تاریکایەتییدا لێگەڕین لە باوەڕی باڵایی پەیامنێرانی شەڕی ڕاگەیانی ئازاد دەیکێشێت. لە نێو ڕاستی بێڕەحمانەی شەڕدا دەبێتە شاهیدحاڵی ئەوەی پشتیوانی، دڵسۆزی و هاوکاری چۆن ڕۆحی مرۆڤایەتی گەورە دەکات. لە نێو شەڕدا ستەم کردن لە گەلان دەخاتە پێش چاو، ئەمە ئەرکی بنەڕەتییانە. هەر دەربڕینێکی دەبێتە نیشانەی هیوا؛ ئەم تێکۆشانی گەران بەدوای جوانێتییدا بەهێزترین ڕێگەی پارێزگارییە لە بەهاکانی مرۆڤایەتی. لە گۆشەی هەرە تاریکەوە دەبنە ڕوناکی مرۆڤایەتی و جوانیی.
ئەو هێزەی پەیامنێرانی جەنگ لەبەرەکانی شەڕدا ڕادەگرێت، چییە؟ ویژدانە، ئیرادەیە، ڕەنگە دڵخوازی و ئارەزویش بێت. بە زانینی ئەوەی ڕێگایەکی سەختە و ڕەنگە گەڕانەوەی نەبێت، بەم پێزانینەشەوە دەڕۆن و بەردەوام دەبن. دەڕژێنە نێو دڵی خەلیل داغەوە کە لە چیادا لە ژێر فڕینی باڵندەکاندا فیلمی حەقیقەتی دروستکرد.
خۆشەویستی ژیان ئامارگی، کە بە کامێراکەیەوە دەیگوت 'دەمەوێت ساتی پێکهاتنی شۆڕش بنوسمەوە و تۆماری بکەم' و دەنگی 'کۆبرا کەتی'ی ئارهات با دەبیستین و بە هیوایەکی گەورەوە پێشدەکەون. دەبنە دڵێ نوژیان ئەرهان کە باوکی پێی دەگوت 'گوڵەکەم'، خوشک و براکانیشی لەبەر پرچە گوڵاوێکەی دەیانگوت 'پرچ گوڵاوی'. ئازایەتی عەلی کانی ڕۆژ لەلایەن گەلەکەیەوە بەرز دەنرخێنرێت کە دوگمەی شاتەری کامێراکەی داگرت بۆ گرتنی ساتێک لە ژیانی گەریلا. بە کامێرا و قەڵەمی ڕۆسیدا مێردین بە ئاگری ئازادی دڵییەوە هەنگاوی هەڵدەگرت. لە گەرمەی شەڕەکەدا گوێی لە دەنگی فرات دەنیز دەگرت. پەیامنێرانی جەنگ بە هەستەکانیان جوانی خۆیان نیشان دەدەن. ڕەنگە ئەوەی ژیان دروست دەکات و مانا بە ژیان دەبەخشێت ئەم جوانییە بێت.
هەندێ جار چەند ڕۆژێک بەناو باران و قوڕدا دەڕۆن. بەڵام هەمیشە ئیرادەیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. کامێراکەی دەستت چەکی تۆیە. ڕۆژنامەوان بە تایبەتی کاتێک لە بەرەی جەنگدایە، کامێراکەی وەک تۆپێکی ئاگر دەبێت. کامێراکەت هەموو شتێکتە. کامێراکەت پیش خۆت دەپارێزێت. کامێرای ئاسایی ڕۆژنامەوانێکە. بەبێ هۆشێکی زیندوو هیچ بەڵگەیەک نابێت. لە نمونەی نازم داشتان.
هەندێک جار دەرفەتی شۆردنی قژت بۆ ماوەیەکی زۆر نییە. بیر لە دایکی دەکاتەوە، دەچێتە ناو خەون و خەیاڵەکانەوە و قژی لە باوەشی دایکیدا جێدەهێڵێت. دایکی قژی ماچ دەکات، بۆنی دەکات. وەک جیهان بیلگین وتی بە گوڵاوێک دەیشۆی. پاشان ئەستێرەکان لەسەر قژی دەدرەوشێنەوە و لە هەموو شوێنێک ڕووناک دەبنەوە.
سەرنجی دەخاتەسەر شەڕڤانێک کە بە برینەکانی سەر رووخسارییەوە بەنێو خەڵکدا دەگەڕێت. دەڵێت جوانی ژیان ئەمەیە. برینی سەر ڕوومەتی ڕەنگە حەقیقەتێکی خراپی شەڕ بێت. بەڵام ئەو بەگوێرەی ئەو برینەی سەر ڕومەتێتی. زانیارییەکان دەگێڕێتەوە. لەوێشەوە چیرۆکێک دروستەکات دەڵێت، 'لەسەر ڕوومەتت جوانییەکی ڕوحی هەیە'. دواتر برینەکەت دەبێتە چیرۆک. دەڵێت 'ئەم جێ برینە نێشانەی تۆیە لە شەڕدا.'
پەیامنێرانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شایەت و گەواهیدەری هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکن، بە ئازایەتی و قوربانیدانی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد، دەبنە دەنگی شۆڕشگێڕان و پارێزەرانی مرۆڤایەتی. کاتێک بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە تۆمار دەکەن، هەواڵە درۆینەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکەن و هاوکات ڕاستییەکان دەخەنە پێش چاو. چیرۆکەکانی بەرخۆدان لە نێو ڕوحی بێ بەزەیی شەڕدا لە دڵەوە دەگوازنەوە.
پەیامنێرانی جەنگ کە ڕۆژانە شەڕێکی نوێ، چیرۆکێکی نوێی بەرخۆدان دەبینن، بە قسەکانیان دەبنە رێنیشاندەر بۆ تێکۆشانی هاوبەشی مرۆڤایەتی. ئەم دەنگانە کە لە تاریکی شەڕدا بەرز دەبنەوە، وەک تەلارسازەکانی ئازادی و سەرکەوتن لە بەرامبەر توندوتیژیی شەڕدا دەبنە مایەی هیوا.