لە شارۆچکەی سنونێ-ی سەربە شەنگال لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر شەنگال رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. ڕێپێوانەکە لە لایەن مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال ڕێکخرابوو. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتی ئێزدی، سەرۆک عەشیرە و کەسایەتی ناوچەکە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. ڕێپێوانەکە لە بەردەم بینانی مەجلسی گەل دەستیپێکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا لە دژی وتەکانی ئەردۆغان کە هەڕەشەی داگیرکردنی شەنگالی کردبوو درووشم وترایەوە. جەماوەر هەتا ڕێگەی سەرەکی سنونێ ڕێپێوانیان کرد و لەوێ ڕاگەیەنراوێکیان ئاراستەی رای گشتی کرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە لە لایەن هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری شەنگال قاسم خەلەف خۆێندرایەوە داوا لە حکومەتی عێراق کرا کە خاوەنداریەتی لە سەروەری خاکەکەی بکات. خەلەف دەستنیشانیکرد کە ئەوان لەهەمبەر ئەو هەڕەشانەدا بێدەنگ نابن، دەبێت هەرکەسێک لە دژی هەڕەشەکان بوەستێتەوە و ڕێگە نەدات خاکی عێراق داگیربکرێت و وتی: " لە شەنگال هێزی پاراستنمان هەیە. هێزی ئێمە ئەو هێزەیە کە لە دژی داعش شەڕیان کرد و ئیستا هەموو شەنگال دەپارێزن ."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە تەواوی ئێزدییەکان و پێکهاتەکانی شەنگال کرا کە لە دژی هەڕەشەکانی داگیرکەران یەکبگرن.
ک-ش